riklam

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د یه‌كێتیه‌كانی بادینان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:35 PM - 2019-11-04
.

.

ئەمڕۆ ٤-۱۱-۲۰۱۹، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی مەڵبەندی(٤)ی رێکخستنی دهۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و لەلایەن عەبدوالباری زێباری لێپرسراوی مەڵبەند و ژمارەیەکی بەرچاو لە کادر و ئەندامانی یەکێتی لەسنوری بادینان پێشوازی لێکرا.

دواتر، بە ئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەند لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەند و کادر و نوێنەرانی یەکێتی لە ئۆرگانە جیاجیاکان لەسنوری پارێزگای دهۆک کۆبۆوە.

لەو کۆبونەوەیەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێستای کوردستان و بارودۆخی رێکخراوەیی یەکێتی و گرنگی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی ئاڵوگۆڕ کرا، لەکۆتایی کۆبونەوەکەشدا ژمارەیەک لەهەڤاڵان ڕاشکاوانە تێڕوانین و بیروڕای خۆیان لەسەر دۆخی یەکێتی لەسنوری بادینان خستەڕوو.

دواتریش، سەردانی لقی دهۆکی یەکێتی ژنانی کوردستانی کرد و چەپکەگوڵی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ژنانەوە پێشکەشکردن و هیوای خواست بەهەمان گوڕ و تینەوە لەخەباتیان بەردەوام بن.

لەچوارچێوەی دیدار و سەردانەکەیدا، شاناز سەردانی کۆمیتەی ڕێکخستنی خوێندکاران و ناوەندی کۆمەڵایەتی بادینانی یەکێتی کرد و لەنزیکەوە گوێبیستی کێشە و گلەی داواکانیان بوو، بە مەبەستی باشتر ڕایکردنی کارەکانیان و خزمەتکردنی زیاتری ئەو چین و توێژانی نوێنەرایەتیان دەکەن و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.

هەر لەمیانەی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سنوری بادینان، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆمیتەی ۲ی رێکخستنی دهۆکی بەسەرکردەوە، لەنزیکەوە گوێبیستی داوا و پێشنیاز و کێشەی هەڤاڵان بو، هاوکات باسى له‌ گرنگى سنوری بادینانی بۆ (ى.ن.ك) كرد كه‌ به‌ده‌روازه‌ى شه‌هیدانى یه‌كێتى ناسراوه‌ و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كردەوە كه‌ هەروەک چۆن سەرۆک مام جەلال بادینانى خۆشویستووه‌ و گرنگی پێداوە، ئێستاش بادینان هه‌مان خۆشه‌ویستى لەدڵماندایە.

له‌لاى خۆیانه‌وه‌، هەڤاڵانی کۆمیتە ته‌كیدیان له‌وەكردەوە كه‌ هه‌ر له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ى سەرۆک مام جه‌لال بەردەوام دەبن و یه‌كێتی وه‌ك بیلبیله‌ى چاوه‌كانیان ده‌پارێزن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket