riklam

لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان 07:53 PM - 2019-11-04
.

.

ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی ومافی ڕۆژنامه‌نوسان سه‌باره‌ت به‌ كارنه‌كردن به‌یاسای ژماره‌ 35 ساڵی 2007 ی ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌رێمی كوردستان

هه‌رچۆن ڕاگه‌یاندنی كوردی و ئه‌م ژینگه‌ ئازادیه‌ی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌باشوری كوردستاندا یه‌كێكه‌له‌ده‌سكه‌وته‌ گرنگه‌كانی ڕاپه‌ڕین و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هه‌مان شێوه‌ یاسای ژماره‌ 35 ده‌سكه‌وتی گرنگی ئه‌م هه‌رێمه‌ و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستانه‌ كه‌فاكته‌رو بنه‌مای سه‌ره‌كی ئه‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌ بوه‌ ، له‌ساته‌وه‌ختی ده‌رچونی تا هه‌نوكه‌ چه‌ترێكی پاراستن و دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و ئارام بوه‌ بۆ ڕژنامه‌نوسان . 

هه‌ڵبه‌ته‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م یاسایه‌و ده‌سكه‌وته‌كانی به‌ته‌نها هه‌وڵی سه‌ندیكاو تاك لایه‌نه‌ نه‌بوه‌ به‌ڵكو شایه‌نی ڕێز و پێزانینه‌ بۆ هه‌مو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كان و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی كه‌له‌ساڵانی ڕابردودا پشتیوان و جێبه‌جێ كه‌رو سه‌رخه‌ری ئه‌م یاسایه‌  بوون له‌مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسان له‌سكاڵاو كه‌یسه‌كانیان. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ی ڕابردودا كۆمه‌ڵێ كه‌یس و سكاڵا بۆ لیژنه‌كه‌مان هاتوه‌ كه‌ دادگاكان مامه‌ڵه‌ به‌یاسای ژماره‌ 35 ناكه‌ن و په‌نا بۆ یاساكانی تری هه‌رێم یان عێراق ده‌به‌ن له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی ڕۆژنامه‌نوسان.نمونه‌ی وه‌ك یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان و یاساكانی سزدانی عێراقی. دوباره‌ بونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ ترسی ئه‌وه‌مان لا دروست ده‌كات ببێته‌ دیارده‌و مه‌ترسی بۆسه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین و كاری ڕۆژنامه‌نوسان ، وه‌ سیمای جوانی هه‌رێمه‌كه‌مان و پڕوسه‌ی دیموكراسی پخاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌لیژنه‌ی داكۆكی داواكارین له‌هه‌مولایه‌ك كه‌ ڕێز له‌به‌نده‌كانی یاسای ژماره‌ 35 بگیرن و دادگاكان كاری پێ بكه‌ن له‌ مامه‌ڵه‌ی كه‌یسه‌كانی رۆژنامه‌نوسان ، تا پێكه‌وه‌ ژینگه‌یه‌كی ئارام و ته‌ندروست بۆ ڕاكه‌یاندنی كوردی فه‌راهه‌م بكه‌ین.

لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی و مافی ڕۆژنامه‌نوسان-سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان، هه‌ولێر
2019-11-4

PUKmedia

 

54545545454.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket