یه‌كێتی مامۆستایان یاداشتێك ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت ده‌كات
کوردستان 07:11 PM - 2019-11-04.
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان یاداشتێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌و كه تێیدا جه‌ختی له چه‌ند داواكاریه‌كی ره‌وای مامۆستایان كردووه‌ته‌وه، به ئامانجی زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له وڵات‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌قی پاداشته‌كه‌یه:
بۆ به‌ڕێز/ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
ب/ یاداشت
سڵاو و رێز …
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له پێنج ساڵی رابردوودا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی داوه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا درێژه‌ی هه‌بێت و به باشی بڕوات به‌ڕێوه، سه‌رباری تێبینی و سه‌رنج له‌لایه‌ن به‌شێك له مامۆستایانه‌وه، به‌ڵام له روانگه‌ی باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه‌ی گۆڕانكارییه باشه‌كان له‌و پڕۆسه‌یه‌دا سه‌رچاوه ده‌گرێت، به‌رده‌وام كاری لێبڕاوانه‌ی بۆ كردووه، له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وام جه‌ختی له چه‌ند داواكاریه‌كی ره‌وا كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه باشتر بێت و ئامانجه هه‌نوكه‌یی و چاره‌نوسسازه‌كان مسۆگه‌ر بكات، لێره‌دا جارێكی‌تر داواكارییه‌كان ده‌خه‌ینه‌وه‌ڕوو، پێمان وایه كاتی ئه‌وه هاتووه كاریان له‌سه‌ر بكرێت، دڵنیایین دواخستنیان لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌وانه:-
1- ده‌بێت بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا ته‌رخان بكرێت.
2- ئه‌و پڕۆژه چاكسازیه‌ی كه زیاتر له سێ ساڵه قسه‌وباسی له باره‌یه‌وه ده‌كرێت ئێستا سه‌روه‌ختی ئه‌وه‌یه ناورۆكه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت و بخرێته به‌رده‌می په‌رله‌مانی كوردستان تاوه‌كو به یاسایی بكرێت.
3-زۆر گرنگه یاسای خانه‌نشینی هه‌موار بكرێته‌وه یان هاوتای یاسای خانه‌نشینی حكومه‌تی ناوه‌ندی بكرێت، به راستی له خانه‌نشینی، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان غه‌درێكی زۆر گه‌وره‌یان لێده‌كرێت و هیچ ماقولیه‌تی تێدا نییه.
4- پێویسته چاره‌نوسی ئه‌و موچانه‌ی به نایاسایی پاشه‌كه‌وت كراون هه‌ژماری بانكیان بۆ دیاری بكرێت، مامۆستا بتوانێت له بواره جۆراوجۆره‌كانی سودی لێوه‌ربگرێت.
5- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری راگرتنی دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبوون هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون، بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان به‌و مافه سروشتیه‌ی خۆیان بگه‌ن، له زه‌وی یان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون.
6- داوا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین ره‌شنوسی یاسای پارێزبه‌ندی مامۆستایان په‌سند بكات.
له‌گه‌ڵ رێزدا....
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27