riklam

مەلا بەختیار: یەکێتی رەسەنەو چوەتە ناو خەباتی دوموکراسی ژنانەوە

ی.ن.ک‌‌ 07:07 PM - 2019-11-04
.

.

مەلابەختیار، بە مەبەستی پیرۆزبایی لەساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی ژنانی كوردستان، سەردانی رێكخراوەكە دەكات‌و مێژووی دامەزراندن‌و بەردەوامی خەبات‌و تێكۆشانی مەدەنی‌و دیموكراسیانەی یەكێتی ژنان بەرز دەنرخێنێت.

لەسەردانەكەیدا، كە ئەمڕۆ (4/11/2019) بەرێوەچوو، پاشئەوەی لەلایەن خاتوو كافیە سلێمان، سكرتێر‌و سكرتاریەت‌و ئەندامانی رێكخراوەكەوە پێشوازی لێكرا، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لەوتەیەكدا، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە ئومێدیوایە رێكخراوەكانی ژنان، ئافرەتان، لەهەلومەرجی ئێستادا، ئەركەكانیان باشتر جێبەجێ‌ بكەن، وتی: بێگومان مانتان لەو هەموو ساڵانەی خەبات و رۆژگاری سەخت كە دامەزراون، لەراپەڕین‌و دوای راپەڕین، شەڕی ناوخۆو رووداوە ناخۆشەكان، بوون‌و نەبوون، هەورازو نشێو، بەردەوامی خەباتتان بەڵگەی ئەوەیە كە ئەم یەكێتییە رەسەنەو چۆتە ناو هەست‌و نەست‌و هەڵوێستی داخوازییەكان‌و خەباتی كۆمەڵایەتی‌و دیموكراسی ژنانەوە.

١.jpg

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە: ئاشكرایە هێشتا بەدیهێنانی یەكسانی ژن‌و پیاو، تەواوی مافە دیموكراسی‌و كۆمەڵایەتییەكانی ژنان، رێگەیەكی دوورو درێژە. بەتایبەت لەم سەردەمەدا، كە سەردەمێكی سەراپا نوێیە بە بەراورد بەسەردەمەكانی رابردوو. چ ئەوكاتەی یەكێتی ژنان دامەزراوەو چ پێشتریش، كە یەكێتیی ئافرەتان دامەزراوەو چ دواتریش، كە رێكخراوی تر دامەزراوە. سەردەمەكە، سەراپا زۆر جیاوازە‌و پێنج ساڵی ترنابا نە كۆمەڵ لەجێگەی خۆی دەمێنێ‌، نە نەتەوە، نە دەوڵەت، نە سیستەم لەجێگەی خۆی دەمێنێ‌‌و نە رێكخراوەكانیش دەتوانن وەكو جاری جاران كار بكەن، چونكە گۆڕانكاری هەموو ژیانی گرتۆتەوە، تەنانەت هەموو تاكێك‌و هەموو جۆرە خەباتێكی دیموكراسی‌و پیشەیش دەگرێتەوە.

٢.jpg

راشیگەیاند: لەم گۆڕانكارییەدا، دەبێ‌ بگۆڕێین‌و بچینە ناوی. گۆڕانكارییەكە ئێمە دەگۆڕێ‌، بەڵام ئێمە ناتوانین ڕێگە لەگۆڕانكارییەكان بگرین. یان دەبێ‌ بگۆڕێین‌و بچینە ناو گۆڕانكارییەكان، یان لەكاروان بەجێ‌ دەمێنین، لەپێش هەموویان یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، كە چەتری سەری هەمووانە، ئەگەر خۆی نەگۆڕێ‌.

وتیشی: ئەوەتا چارەنوسی هەموو حزبەكان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینین بەرەو كێ‌ دەڕوات. ئەوە بەرەی رزگاریخوازی جەزائیر یەك ملیۆن شەهیدی بەخشیوە، بەڵام كە لێی قەوما یەك كەسوكاری شەهید دیفاعی لێنەكرد. ئەوەش رێكخراوی فەتح، كە قیبلەی هەموو چەپ‌و دیموكراتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، ئێستا بەهەموو خاكی فەڵەستین، لەسەدا شەشی خاكی فەڵەستینی بەدەستەوەماوە. ئەویش لەبەرگرییەكی نێگەتیڤدایە و لە لەناوچوندایە ئەوەش عیراق ببینین چی بەسەرهات. سوریا چی بەسەرهات. ئەوەش ببینن كە سودان، شیللی، هۆنگ كۆنگ چی بەسەر دێت. واتە رەوتێكی نوێی سیاسی، كۆمەڵایەتی، ستراتیجی، ئایدۆلۆجی، فەلسەفی، رێكخراوەیی، دیموكراسی، رەوتێكی سەراپا نوێ‌ لەگەڵ رابردوو بەڕێوەیە. ئەمەش ئەحكامی خۆی هەیەو بەدەستی ئێمە نییە، كە حوكم دەكات لەسەرمان. دەشبێ‌ هەست و هەڵوێست، رێبازی فەلسەفی، سیاسی‌و كۆمەڵایەتی ئێمە دیاری بكات‌و سەرەنجامیش ئەركەكانی ئێمەش دیاری بكات. رێكخراوە دیموكراتییەكانیش زیاتر لەحزبە سیاسییەكان، چانسیان هەیە باشتر بیچنە ناو ئەم سەردەمە. سەندیكاكان، ئێنجی ئۆكان باشتر لەحزبەكان چانسیان هەیە كارلێك بكەن لەگەڵ سەردەمەكە.

٤.jpg

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، جەختیشیكردەوە: لەسەدا هەشتای راپەڕینی بەغدادو بەسرە‌و ئەوەی لەعیراق روودەدات، ئینجی ئۆكانی عیراقن‌و سەركردەكانیشیان، سەكردە رێكخراوە ئێنجی ئۆكانن، كە لەپانزە ساڵی رابردوودا دامەزراون. یەك حزب ‌ویەك ئایدۆلۆجییەت لەسەر شەقام رۆڵی نەماوە. بەڵكو بەپێچەوانەوە هەموو سەركردەكان، هەموو میلیشیاكان، هەموو حزبەكان، بەخۆیان‌و مێژوویانەوە لەناو بارەگاكاندا، ئێستا تەنها دەتوانن بەگری لەخۆیان بكەن. بەپێچەوانەشەوە ئەو رێكخراوە ئێنجی ئۆیانەی كە پانزە ساڵ نییە دامەزراون، جڵەوی گەورەتری راپەڕینیان لەمێژووی عیراقدا گرتۆتە دەست‌و چارەنوسی دەوڵەتی عیراق، پەرلەمان‌و حكومەت‌و سەرۆكایەتی عیراقیش، وردە وردە كەوتۆتە دەستی ئەوان.

لەكۆتایی وتەكەشیدا، پیرۆزبای ئاراستەی یەكێتی ژنانی كوردستان كردەوەو ئومێدی بەردەوامی‌و سەركەوتنیشی بۆ خواستن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket