riklam

ئاسایشی سلێمانی: ئەو کەسەی ژنانی هەڵخەڵەتاند دەستگیرکرا

کوردستان 06:31 PM - 2019-11-04
.

.

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە بە ناوی کاری هەواڵگرییەوە پەیوەندی بە چەندین ژنەوە کردوەو ژمارەیەکیانی هەڵخەڵەتاندوەو کاری سێکسی لەگەڵ کردوون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا کە وێنەیەکی گەیشتوەتە دەست PUKmedia دەڵێت: لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتماندا, بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵا و كەرامەتی هاوڵاتیان و ڕوو بەڕوو بونەوەی هەرجۆرە كارێكی هەڵخەڵەتاندن و فریودان و ئەنجامدانی كاری نایاسی , هێزەكانمان توانیان لە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی رابردوو كەسێك بەناوی ( ص . ع . ص ) لەدایكبوی ساڵی 1973 دەستگیربكەن.

رونیشیکردوەتەوە: دەستگیرکردنی ناوبراو بەتۆمەتی ئەوەی كە پەیوەندی كردووە بە چەند ژنێکەوەو خۆی وەك بەرپرسێكی كاری هەواڵگری پێ ناساندوون، لەهەمان كاتدا وەهمی بووە , بەڵێنی ئەوەشی پێداون ئەگەر كاری لەگەڵدا بكەن ئەوا هەریەكەیان بڕی (20000 $ ) بیست هەزار دۆلاری ئەمریكی و خانوو ئۆتۆمبیلیان پێبدات، بۆ ئەنجامدانی ئەم دەست بڕین و هەڵخەڵەتاندنە, ناوبراو  لە ڕێگەی (مەسنجەرەوە )  پەیوەندی كردووە بە (35بۆ 40) ژنی كورد و عەرەبەوە.

ئاسایش ئاشکراشیکردوە، لە و ژمارەیە 11 كەسیانی هەڵخەڵەتاندووەو كاری سێكسی لەگەڵدا كردون و ئەوانیش بڕوایان بە ساختەكاریەكانی كردووە كەكاری لەگەڵدا بكەن.

لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەشەوە رایگەیاندوە، دوای ئەم كارە نایاساییە , هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی دوای چاودێری وردو لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە پلانەكەی ئاشكرا كردو دوای پلانێكی تۆكمە و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە تۆمەتبارەكە دەستگیركراو دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو رووبەڕووی یاسا كرایەوە و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەی بەرداوەمە.

لەکۆتایشدا ئاسایشی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە كەژیرانە مامەڵە بكەن و خۆیان بەدوربگرن لەكەسانی ساختەچی و نەفس نزم.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket