riklam

ئەنجومەنی ناوەندی بەشداری پرسەی سەرکردەیەکی کورد دەکەن

ی.ن.ک‌‌ 05:51 PM - 2019-11-04
.

.

وەفدێکی باڵای ئەنجومەنی ناوەندی بەمەبەستی دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمی بەشداریان لە پرسەی  سیاسەتمەدار و سەرکردەی کوردی سوریا م.عەبدولحەمید دەروێش سکرتێری پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا لە شاری سلێمانی کرد.

زوبێر عوسمان جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی بەناوی هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندییەوە پرسە و ماتەمینی ئەنجومەنی ناوەندی بە هەڤاڵانی پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا کرد و وتی: مامۆستا حەمید دەروێش هەر لە لەتەمەنی گەنجێتیەوە هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمانی لە دڵ و دەرونیدا چەکەرەی کردوە و دێرینترین سیاسەتمەداری رۆژئاوای كوردستانە و لە ساڵی 1957بەهاوكاری چەند هاوڕێیەكی یەكەم پارتی كوردی لە سوریا دامەزراندوە، هاورێ و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال بوو كە لە چەندین قۆناغ و وێستگەی ژیانیاندا پێكەوە خەباتیان بۆ بە دیهێنانی مافە رەواكانی گەلی كورد كردوە و هەمیشە پێداگری لەسەر پیادەكردنی سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی مام جەلال دەكردەوە ، کۆچی دوایی مامۆستا حەمید دەروێش خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ گەلی کورد بەگشتی و کوردانی سوریا بەتایبەتی، لەم قۆناغەدا گەلەکەمان پێویستی بە م. حەمید دەروێش هەبوو.

5-1366x768.jpg


هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی بەپێویستیان زانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامبێت و  پارتەکەشیان لەسەر هەمان نەهج و سیاسەتی مامۆستا حەمید درەوێش پیادە بكەن.

لەبەرامبەردا عەلی شەمدین ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا سوپاسی  هەڵوێستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی لە مەراسیمی بەخاکسپاردن و بەشداری لەپرسە و بروسکەی هەڤاڵان و ئۆرگانەکانی یەکێتی بۆ کۆچی دوایی م.حەمید دەروێش بەرز نرخاند و هیوای خواست پەیوەندییەکانی هەردولا بەردەوامبێت و لە پێشکەوتنی زیاتردابێت.

PUKmedia راگەیاندنی ئەنجومەنی ناوەندی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket