riklam

سەرۆك كۆماری عیراق گەیشتە هەولێر

کوردستان 04:43 PM - 2019-11-04
.

.

سەرۆك كۆماری عێراق دكتۆر بەرهەم ساڵح گەیشتە هەرێمی كوردستان و بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و لایەنەكان كۆبێتەوە.

بڕیارە د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق سبەی سێ شەممە بەشداری كۆبوونەوەی نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بكات.

لەو كۆبوونەوەیەدا هەریەكە لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم ئامادە دەبن و سەرۆك كۆمار لەبارەی گۆڕانكارییەكانی عیراقەوە وتارێك پێشكەش دەكات.

هەروەها سەرۆك كۆمار باس لە هەمواركردنەوەی دەستورو خۆپیشاندانەكان و هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ لایەنەكانی هەرێم دەكات.

هەر بەپێی زانیارییەكان لەو كۆبوونەوەیەدا سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و لایەنە سیاسیەكان لەسەر هەمواركردنەوەی دەستورو ئامادەكارییەكانی كوردستان بۆ ئەو گۆڕانكارییە پێشنیارو بڕیاری خۆیان ئامادە دەكەن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket