riklam

په‌رله‌مانتارێك: دۆخی عیراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێم ده‌بێت

کوردستان 04:29 PM - 2019-11-04
.

.

په‌رله‌مانتارێكی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌ عیراق ده‌گوزه‌رێت، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وامبێت، ئه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت، هه‌م له‌ رووی سیاسی هه‌م له‌ رووی ئابورییه‌وه‌.

زیاد جه‌بار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 4-11-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم، سێ دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و گرنگن كه‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له‌ ئێستادا هه‌موومان ده‌زانین بارودۆخی ئێستای عیراق زۆرخراپه‌، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی خۆپیشاندانه‌كان و ئه‌و ململانێ و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی كه‌ هه‌ن، كه‌ ئه‌گه‌ر عیراق له‌ داهاتوودا بارودۆخی له‌مه‌ی ئێستا خراپتر بێت بێگومان ئه‌وه‌ كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، هه‌م له‌ رووی سیاسی و  هه‌م له‌رووی ئابوریشه‌وه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت.
وتیشی: بۆیه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌بێت هه‌رێمی كوردستانیش قسه‌ی خۆی هه‌بێت به‌تایبه‌ت دامه‌زراوه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێم، بۆیه‌ ده‌بێت دامه‌زراوه‌ گرنگه‌كانی هه‌رێم، ئاماده‌كاری ته‌واویان هه‌بێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه‌ له‌ عیراقدا رووبدات.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket