riklam

کەسایەتیە سیاسیەکان هەڕەشەی کوشتنیان لەسەرە

جیهان 04:03 PM - 2019-11-04
.

.

دوای ئەوەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاشکرایانکرد هەردوو کەسایەتی دیاری ئەڵمانیا "جیم ئۆزدەمیر بەڕەگەز تورک لەپارتی سەوزەکانی ئەڵمانیاو کلاودیا ڕۆت"ی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانی لەسەر لیستی سەوزەکان لەکۆتایی مانگی ڕابردودا لەڕێگەی پۆستی ئەلکترۆنیەوە هەڕشەی کوشتنیان لێکراوەو ناویان لەسەرەوەی لیستی کوشتندایە.

حکومەتی ئەڵمانی  ڕێوشوێنی توندی گرتۆتەبەرو لەم بارەیەوە سەرقاڵی داڕشتنی یاسای قەدەغەکردنی چەکن ..

ئەو گروپەی کەهەڕەشەیانکردووە لای دەزگا بەرپرسەکانی ئەڵمانیا بەمەترسی و ئەگەری کردەوەی تیرۆرستی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان لەسەر ڕەوشی ئەمنی ئەڵمانیا ناسراون،

ساڵی پاریش بەهەمان شێوە جیم ئوزدەمیر پۆلیسی فیدرالی لەنامەیەکی هەڕەشە ئامێزی تورکە نەژاد پەرستەکان  ئاگادارکردۆتەوە دوای ئەوەی کەرەخنەی توندی لەرەجەب تەیب ئەردۆگان گرتبوو هەربۆیە پۆلیس بڕیاریدا بیپارێزێت.

گروپی ڕاستڕەوە توندرەوەکانی ئەڵمانیا وەک بزوتنەوەیەکی نهێنی نیشتمانی سۆسیالستی چەندین تاوانیان لەشارەکانی"هالە،لوبیک،کاسل" ئەنجامداوە.

بەپێی داتاکان لەکۆتایی ساڵی ڕابردودا 792 کەسی توندڕەو مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان وەرگرتووە.

سەبارەت بەم دیاردەیە ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا بریاریدا دەسەڵاتی دەزگا ئەمنیەکان وچاودێری توندی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان  زیادبکات و چاودێری تۆڕەکانی ئینتەرنێت و ئەو بابەتانە بکات کە رق و توڕەیی و دەمارگیری نەژادی دەوروژێنێت.هەمانکات ئەو بڕیارانە وادەکات باشتر پارێزگاری لەسەلامەتی و ژیانی کەسایەتیە سیاسیەکانی ئەڵمانیا بکرێت.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:
س: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket