riklam

ئەم رۆژانە دەکرێنە پشوو

کوردستان 02:55 PM - 2019-11-04
.

.

لە مانگی 11 هەتا مانگی 5ی 2020 لە هەرێمی کوردستان 26 رۆژ پشووی فەرمییە لە ناوەندەکانی خوێندن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووەکانی مانگی 11 هەتا مانگی 5ی ساڵی 2020ی بەم شێوەیەی خوارەوە دەستنیشانکرد، کەهەتا 1-5-2020 26 رۆژ پشووە لە ناوەندەکانی خوێندن.

رۆژی یەکشەمە 10/11/2019 پشووی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام.

رۆژی چوارشەمە 25/12/2019 پشووی لە دایکبونی پێغەمبەر عیسا.

رۆژی چوارشەمە 1/1/2020 پشووی سەری ساڵی زاینی.

پشووی نیوەی ساڵ لە 18 تا 23/1/2020.

رۆژی پێنجشەمە 5/3/2020 پشووی یادی ڕاپەڕین.

پشووی بەهارە لە 11 تا 23/3/2020.

رۆژی پێنجشەمە 9/4/2020 پشووی ڕوخانی رژێمی بەعس.

رۆژی چوارشەمە 15/4/2020 پشووی جەژنی ئێزدی.

کۆتا پشوو جەژنی کرێکارانە ڕۆژی هەینی 1/5/2020.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket