riklam

توركیا بۆردومانی شه‌نگال ده‌كات

کوردستان 02:48 PM - 2019-11-04
.

.

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توكیا به‌ چڕی بۆردومانی ناوچه‌كانی شه‌نگال ده‌كه‌ن و به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ 3 كه‌س شه‌هیدبوون و 2ی تریش بریندارن .

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ 4-11-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سه‌عات 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ستیان كردووه‌ به‌ بۆردومان كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سوری سه‌ربه‌ قه‌زای شه‌نگال و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ند خانوویه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه‌ رووخاون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه‌، تائێستا 3 هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و 2 ی تریش بریندارن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ئێستادا برینداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ری پێویست ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ناحیه‌ی سنونێ كراون و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆریش، كه‌وتووه‌ته‌ دڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه‌. 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket