riklam

وەزیری پلاندانان: پاڵپشتی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ هەرێم گرنگە

کوردستان 02:07 PM - 2019-11-04
.

.

ئەمرۆ دوو شەمە 4-11-2019 لەدیوانی وەزارەت د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان پێشوازی كرد لە چۆی كوانگ ژین كونسوڵی گشتی كۆریا لەهەرێمی كوردستان لەدیدارێك باس لە كارو پرۆژەكانی كۆریا كرا لەهەرێم كە سالانێكە لەبوارە جیاجیاكان كاردەكەن.

وەزیری پلاندانان ڕایگەیاند: ووڵاتی كۆریا یەكێكە لەو ووڵاتانەی كە هاوكار و پاڵپشتی هەرێم بوە لەقۆناغە جیاجیاكان بەتایبەت تیمی زەیتون و ئەو یارمەتیانەی كە پێشكەشی هەرێمیان كردوە" ئێستاش ئاژانسی (KOICA) ی كۆری كە بەهاوبەشی لەگەڵ حكومەتی هەرێم پرۆژە ئەنجامدەدەن لەڕێگەی ڕاهێنانی مرۆیی و بەرێوەبردن و بەرزكردنەوەی ئاستی فەرمانبەرانی حكومەت جێگەی پێزانینە.

دواتر باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد كرا لەو پێناوەش وەزیری پلاندانان تیشكی خستەسەر دواین پێشهات و گۆرانكاریەكانی ناوچەكە و عیراق و هەوڵەكان بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان لەگەڵ بەغداد كرد لەبەرامبەردا كونسوڵی گشتی كۆریا رایگەیاند: وڵاتەكەی پشتیوانی و پاڵپشتی هەموو دەستپێشخەری و نزیك بونەویەك دەكات لەنێوان هەرێم و بەغداد.

پاشان وەزیری پلاندانان داوای كرد كۆمەڵگای نێودەوڵەتی رۆڵی خۆی بگێرێت بۆ هاوكاری و پاڵپشتی كردنی هەرێمی كوردستان كە چاوەروان دەكرێت ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان  ڕوو لەهەرێم بكەن.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket