ئایا خۆپێشاندانه‌كانی عیراق له كوردستان دووباره ده‌بنه‌وه؟
بیروڕا 01:58 PM - 2019-11-04.
به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌عیراق، بۆیه به‌چاكو به‌خراپ گۆڕانكاریی و پیشهاته‌كانی به‌غدا كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌بێت. خۆپێشاندانه‌كانی تشرینی عیراقیش كه 11 رۆژه درێژه‌یان هه‌یه، بێ گومان ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته‌كانی، ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر دۆخی كوردستان ده‌بێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو به‌دوور نازاندرێت، ئه‌گه‌ر ناڕه‌زاییه‌كان ئاكامی باش به‌ده‌ستبهێنن و گۆڕانكاریی به‌رچاویان لێبكه‌وێته‌وه، هه‌وڵ بدرێت كۆپی هه‌مان سیناریۆ له كوردستانیش دووباره بكرێته‌وه.
ته‌واوی خۆپیشاندان‌و راپه‌ڕینه‌كانی " به‌هاری عه‌ره‌بی"، ته‌نها تونس-یان لێ ده‌ربچێت، له دوو ده‌ره‌نجام به‌ولاوه هیچی تریان لێ شین نه‌بووه: هاتنه‌كایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ژه‌نه‌راڵه‌كان، یان پشێویی‌و جه‌نگی ناوخۆی بێ كۆتایی. خۆپێشاندانه‌كانی میسر و سودان و جه‌زائیر به‌چوونه‌سه‌ركاری ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی سوپا كۆتاییان هات، خۆپێشاندان و راپه‌ڕینه‌كانی سوریا‌و یه‌مه‌ن-یش جه‌نگێكی نێوخۆی بێ كۆتایان هێناوه‌ته‌ئاراوه كه نزیكه‌ی 10 ساڵه بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه‌و به‌هۆیانه‌وه ده‌یان هه‌زار كه‌س كوژراون و ملیۆنانیش ئاواره‌بوون.
تائێستا نازاندرێت ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ی عیراقییه‌كان پێی ده‌ڵێن " راپه‌ڕینی ته‌شرین" به‌ره‌و كام له‌و دوو ئاكامه ده‌چێت، هاوشێوه‌ی سوریا و یه‌مه‌ن وڵات به‌ره‌و پشێویی و جه‌نگ ده‌بات، هه‌روه‌كو موقته‌دا سه‌در پێشبینی كردووه، یاخوود وه‌كو میسر و جه‌زائیر و سودان ژه‌نه‌ڕاڵو ئه‌فسه‌ره‌كان ده‌بنه فه‌رمانڕه‌وای وڵات؟ به‌چاوپێداخشاندنێكی خێرا به مێژووی كوده‌تاو شۆڕشه‌كانی عیراقدا، ده‌گه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌سته‌مه عیراقییه‌كان بتوانن نموونه‌ی هاوشێوه‌ی تونس پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌مان سیناریۆی سوریا و یه‌مه‌ن له‌عیراقیش دووباره‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه عیراق زه‌مینه‌ی به‌رپابوونی جه‌نگی نێوخۆی تێدایه‌و 13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جه‌نگێكی تایفه‌گه‌ریی خوێناوی روویداو هێشتا هه‌مان ئه‌و هۆكارانه‌ی جه‌نگه‌كه‌یان هه‌ڵگیرساند، له‌كایه‌دان. ئه‌گه‌رچی ناو به‌ناو باس له سیناریۆی كوده‌تای سه‌ربازیش ده‌كرێت.
ئه‌وانه‌ی پێشبینی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی خۆپیشاندانه‌كانی ته‌شرینی عیراق له كوردستان ده‌كه‌ن، باوه‌ڕیان وایه له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی عیراق ده‌ره‌نجامێكی ئه‌رێنی به‌ده‌سته‌وه‌بده‌ن، گه‌نجانی ناڕازی كوردستانیش هه‌وڵی لاسایی كردنه‌وه‌ی عیراقییه‌كان ده‌ده‌ن.
راستییه‌كه‌ی به‌شێك له‌و فاكته‌رانه‌ی بوونه‌ته‌هۆی توڕه‌بوونی عیراقییه‌كانو هاتنه‌سه‌ر شه‌قامو نواندنی چه‌شنێك له تووندوتیژیی، له كوردستانیشدا بوونیان هه‌یه، له‌وانه: ناشه‌فافی داهات، به‌تایبه‌تی داهاتی نه‌وت، ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی، له‌كه‌داربوونی هه‌ڵبژاردنو دیموكراسی، كه‌ڵه‌كه‌بوونی سامان‌و داهاتی وڵات لای چه‌ند سه‌د كه‌سێك و هه‌ژاربوونی ملیۆنان كه‌س، هه‌ڵكشانی رێژه‌ی بێ كاریی، قۆرخكردنی بازاڕ‌و پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسو كاربه‌ده‌ستانی حزبییه‌وه.. هتد. به‌ڵام چه‌ندین هۆكاری تریش هه‌ن كه عیراقییه‌كانیان په‌ست كردووه، له هه‌رێمدا بوونیان نییه، له‌وانه: ململانێی تایفی، بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر له‌وه‌ی له كوردستاندا هه‌یه، په‌ككه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، بێزاربوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری عیراقییه‌كان له ده‌ستێوه‌ردانی ئیقلیمی، نارازیبوون له سیستمی سیاسی‌و ده‌ستووری وڵات... هتد. لێره‌دا پێویسته ئاماژه به فاكته‌ری ده‌ره‌كیش بدرێت كه رۆڵی به‌رچاوی له‌پێشهاتو گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه. ئه‌مریكاو خۆرئاوا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران، ره‌نگه پشتیوانی خۆپیشانده‌رانی عیراق بكه‌ن و خوازیاری گۆڕانكاریی بن، به‌ڵام له حاڵه‌تی كوردستاندا هه‌مان هه‌ڵوێستیان نییه‌و هه‌رێمی كوردستان قه‌ڵای قایم و پشتیوانی ئه‌وانه‌و نایانه‌وێ پشێویی و نائارامی لێره درووست بێت.
ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه له كوردستاندا، پرۆژه یاسای چاكسازی له مووچه‌و ده‌رماڵه‌و ئیمتیازات له‌نێوان حكومه‌تو په‌رله‌ماندا دێت‌و ده‌چێت، خه‌ڵكی كوردستان وه‌ڕس بوون ئه‌وه‌نده باس له‌و پرۆژه یاسایه كرا‌و تائێستا هیچ دیار نییه. هه‌میشه باس له‌و دۆسیانه ده‌كرێت كه له‌لای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكینو هه‌ندێكیان یه‌كلاكراونه‌ته‌وه، كه‌چی تائێستا نه‌مان بینی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ دووان له ره‌مزه‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌ربچێت. ئه‌گه‌رچی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له كێشه‌كانی هه‌رێمی داوه‌و به‌رنامه‌یه‌كی چوار ساڵی بۆ داناون‌و به‌شێك له خه‌ڵك ئومێدێكیان به‌م كابینه‌یه هه‌بوو، به‌ڵام تائێستا به‌كرداره‌كی هه‌نگاوی به‌رچاو نه‌نراوه. خه‌ڵكی كوردستان له جۆرێك له دۆش داماوییو بێ ده‌نگیدان، گه‌نجان بێ هیوان له پارته سیاسییه‌كانو له حكومه‌تیش، به‌ڵام ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌م بێ ده‌نگییه‌ی خه‌ڵك ئاسایی نییه‌و مه‌ترسیداره‌و تاسه‌ر درێژه ناكێشێت، چونكه عیراقییه‌كانیش بێ ده‌نگ بوون‌و له‌ناكاو بێ هیچ پێشه‌كییه‌ك، له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌شرینی یه‌كه‌مدا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان. كاتێكیش خۆپیشاندانه‌كانیان په‌ره‌یان سه‌ندو مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كانو ئه‌مریكاو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی هێنایه‌سه‌ر خه‌ت، حكومه‌تو كوتله سیاسییه‌كان به‌ڵێنی زنجیره‌یه‌ك چاكسازیی و گۆڕانكاریی گه‌وره‌یان به‌خه‌ڵك دا، به‌ڵام بێ هووده بوو، خۆپیشانده‌ران هه‌موو شتێك ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و تائێستا ناڕه‌زاییه‌كان هه‌ر درێژه‌یان هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆر له خۆپیشانده‌ران شه‌وانه‌ش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌خه‌ونو ده‌ڵێن تا رژێمی سیاسی ئێستا‌و ده‌مووچاوه بێزراوه‌كانی دوای 2003 له پرۆسه‌ی سیاسی دوور نه‌كه‌ونه‌وه وازناهێنن.
بۆیه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان، به‌زوویی هه‌نگاو به‌ئاراسته‌ی چاكسازیی‌و سزادانی ره‌مزه‌كانی گه‌نده‌ڵیو ئه‌و رێكارانه‌دا بنێن، كه داواكاریی خه‌ڵكنو تائێستا چاره‌سه‌رنه‌كراون، چونكه له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر خۆپێشاندان‌و ناڕه‌زایی له‌كوردستان سه‌رهه‌ڵبدات، ئه‌وا ئه‌سته‌مه به‌به‌ڵێنی دره‌نگ وه‌خت خامۆش بێته‌وه، ئه‌و كاته‌ش دۆخه‌كه له‌هه‌مووان تێكده‌چێتو به‌ئاسانی كۆنترۆڵ ناكرێته‌وه.
فه‌ریق حه‌بیب
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25