riklam

پەیامێك لەلیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكانی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتییەوە

ی.ن.ک‌‌ 10:22 AM - 2019-11-04
.

.

وتەبێژی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكانی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی رایدەگەیەنێت، جەخت لەسەر بڕیاری پێشوومان دەكەینەوە و پێویستە ھەموو بەشداربوانی كۆنفرانسی كۆمیتەو مەڵبەندو مەكتەبەكان كارتی بایۆمەتری یان پسوڵەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدانی خۆیان و خێزانەكانیان پێ بێت، بەپێچەوانەوە مافی بەشداری كردنیان لە كۆنفرانسەكاندا نابێت.

 

دەقی راگەیەنراوی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكانی چوارەمین كۆنگرە...

وەك لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكانی چوارەمین كۆنگرە جەخت لەسەر بڕیاری پێشوومان دەكەینەوە، كە پێویستە ھەموو بەشداربوانی كۆنفرانسی كۆمیتەو مەڵبەندو مەكتەبەكان كارتی بایۆمەتری یان پسوڵەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدانی خۆیان و خێزانەكانیان پێ بێت، بەپێچەوانەوە مافی بەشداری كردنیان لە كۆنفرانسەكاندا نابێت.

بۆ زانیاری دەربارەی شوێنی بنكەكان و پێداویستییەكان بۆ وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری یان پسوڵەی تۆماری بایۆمەتری دەتوانن سەردانی بەشی ھەڵبژاردنی كۆمیتە و مەڵبەندەكان بكەن.

د. بڕیار ڕشید 

وتەبێژی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكانی چوارەمین كۆنگرە

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket