riklam

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پیرۆزبایی 30 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی له‌یه‌كێتیی ژنان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 12:23 AM - 2019-11-04
.

.

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌بۆنه‌ی 30 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ژنانی كوردستانه‌وه‌ بروسكه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سكرتێرو سكرتاریه‌ت و  ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه‌ ده‌كات.

 

ده‌قی بروسكه‌:

به‌رێزان سكرتێر و سكرتارییه‌ت و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ژنانی كوردستان

بابه‌ت / بروسكه‌ی پیرۆزبایی

سڵاوی خه‌بات و تێكۆشان

به‌بۆنه‌ی یادی 30 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌تانه‌وه‌ به‌ناوی هه‌ڤاڵانی سكرتارییه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندییه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایتان لێده‌كه‌نی پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیتان بۆ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌.

یه‌كێتی ژنانی كوردستان له‌سه‌رده‌مێكی مێژووی و قۆناغێكی هه‌ستیاری گه‌له‌كه‌مان و له‌ هه‌ناوی شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌مان و له‌ژێر چه‌تری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا دامه‌زرا و پێویستیه‌كی گرنگ و هه‌نوكه‌ی قۆناغه‌كه‌ بوو، له‌و كاته‌ دژوار و سه‌خته‌دا كه‌ گه‌له‌مان دووچاری  جینۆساید و  ئه‌نفال و كیمیاباران و ته‌عریب ببوه‌وه‌ له‌ دایك بوو، خه‌م ژانی دایك و خوشك و ژنانی له‌ ئامێز گرت و له‌ هه‌موو وێسته‌گه‌كانی خه‌باتدا خه‌رمانێك ده‌ستكه‌وت و شانازیتان بۆ گه‌لی كورد و یه‌كێتیی تۆمار كرد و به‌پێی قۆناغ و رووداوه‌كان خه‌باتان بۆكه‌م كردنه‌وه‌ی سته‌م و  نه‌هێشتنی جیاكاری و به‌دیهێنانی مافه‌كانی ژنان و چه‌سپاندنی سیستمی دادپه‌روه‌ری و جێنده‌ری كردوه‌.

 

یه‌كێتی ژنانی كوردستان له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ته‌مه‌نیدا مێژوویه‌كی پرِ سه‌روه‌ری تۆماركردوه‌ و رووی راسته‌قینه‌ و توانا شاراوه‌كانی ژنانی كوردی ده‌رخست كه‌ له‌ هه‌موو بوار و سێكته‌ره‌كاندا جێ ده‌ستیان دیاره‌ و له‌ شۆرش و قوربانیشدا له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێشه‌نگ بوون و ژنه‌ پێشمه‌ركه‌ و شه‌رِڤانان بوونه‌ته‌ سیمبولی به‌رگریكردن له‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانیه‌كان و ناو و ناوبانگیان له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهاندا ده‌ركردوه‌.

 

هیوادارین ساڵرِۆژی دامه‌زراندنی رِێكخراوه‌كه‌تان بكه‌نه‌ وێستگه‌یه‌كیتری خه‌بات و كارنامه‌ و پلانی كاركردنتان بكه‌نه‌ خزمه‌تی زیاتری ژنان و كچانی كوردستان بكه‌ن و دروشمه‌كانتان (ژن.. خه‌بات.. ژیان) له‌ كاری رێكخراوه‌یی و سیاسیدا ره‌نگ بداته‌وه‌ ، جارێكیتر به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هاوكار و پشتیوانی داواكارییه‌كانتانین له‌ پێناو ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ ژنان و كچانی گه‌له‌كه‌مان.

 

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك)

4/11/2019

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket