riklam

مەڵبەندی سلێمانی خولێكی زانستی بۆ 500 خوێندكاری زانكۆ دەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 06:43 PM - 2019-11-03
.

.

لەدرێژەی بەردەوامبوون وبەڕێوەچوونی ئەو كۆڕو خولە زانستی و كۆمەڵایەتییانەی كە مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی بەهاوكاری رێكخراوی گەشەپێدانی ئەكادیمی بۆ سەرجەم چین وتوێژەكانی كۆمەڵگا رێكیان دەخات، سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی حاكم قادرحەمەجان ئەندامی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، خولی ژمێریاری و كارگێڕی و ئابووری، بۆ زیاتر لە (500) تازە دەرچوان و خوێندكارانی زانكۆكانی (سلێمانی و پۆلیتەكنیك و پەیمانگای) بەڕێوەچوو .

لەسەرەتای دەستپێكردنی خولەكەدا حاكم قادر وتەیەكی پێشكەش بەئامادەبووان كردو تیایدا وێڕای دەستخۆشی لە مامۆستایان و وانەبێژان كە دڵسۆزانەو ماندونەناسانە خۆبەخشانە بەبێ بەرامبەر هەوڵەكانیان دەخەنەگەڕ بۆ گەیاندنی زانست وزانیارییە كانیان بەبەشداربوان.

لەبەشێكی تری ووتەكانیدا داوای لەبەشداربووان كرد سود لەو وانانە وەرگرن كە لەخولەكەدا پێَشكەش دەكرێت و هەوڵبدەن كات بەفیڕۆنەدەن و پێیڕاگەیاندن لەپێناو زیاتر گەیاندنی خزمەتگوزاری پەروەردەیی وزانستی وكۆمەڵایەتی بەخوێنكاران وگەنجان و تەواوی توێژەكانی كۆمەڵگا بەڵێنی بەبەشدارابوان دا لەزنجیرە كۆڕو خولەكان بەردەوام بن.    

PUKmedia شوان كەریم

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket