riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ: ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ ژنان بڕه‌خسێنرێت

ی.ن.ک‌‌ 01:34 PM - 2019-11-03
.

.

به‌بۆنه‌ی سی هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی ژنان ده‌كات و داوا ده‌كات ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ ژنان بڕه‌خسێت. ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

‎به‌ڕێزان: سكرتێرو ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ژنانی كوردستان

‎له‌ (٣٠)هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژنانی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هیواخوازم به‌رده‌وام بن له‌ خزمه‌تكردنی دۆزی ژنان و به‌رگری كردن له‌ مافه‌كانیان.
‎له‌ ماوه‌ی (٣٠) ساڵی ته‌مه‌نی ڕێكخراوه‌كه‌تاندا، له‌ سه‌رده‌مه‌ جیاوازه‌كاندا یه‌كێتی ژنانی كوردستان وه‌ك ڕێكخراوێك له‌ژێر چه‌تری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا ڕۆڵی دیارو كاریگه‌رتان هه‌بووه‌و ده‌یان و سه‌دان ژنی تێكۆشه‌رو قاره‌مان له‌ یه‌كێتی ژنان توانیویانه‌ له‌پێناو دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد خه‌بات بكه‌ن و قوربانیان داوه‌ و جێپه‌نجه‌یان دیاره‌ و هه‌میشه‌ به‌شێكی گرنگ بوونه‌ له‌ خه‌باتكردن و قوربانیدان و گه‌یشتن به‌ ئاواته‌ له‌مێژینه‌كانمان.
‎له‌ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌تان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی خوشك و دایك و خێزانی شه‌هیدان و تێكۆشه‌ره‌ قاره‌مانه‌ ژنه‌كان و ژنانی زیندانی سیاسی و قاره‌مانان ده‌كه‌م و هیواخوازم ڕۆڵی دیارو به‌رچاوی خۆتان بگێڕن له‌خه‌بات كردن بۆ خزمه‌تكردنی كچان و ژنانی كورد.
‎هاوكات پاڵپشتی و پشتیوانی خۆم و هه‌ڤاڵانمتان بۆ دووپات ده‌كه‌مه‌وه‌و جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌بێ ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ كاركردن بڕه‌خسێنرێ و بایه‌خی زیاتر به‌ كاره‌كانتان بدرێ.


‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket