به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی ژنانی كوردستان به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنییه‌وه
30 ساڵ پڕ له‌خه‌بات و تێكۆشان، پڕ له‌خۆڕاگری، پڕ له‌پرسیار 4/11/2019 ، سێ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژنانی كوردستاندا تێپه‌ڕده‌بێت، رێكخراوێك كه له‌هه‌ناوی شۆڕشی نوێوه، له‌ساته‌وه‌ختی مه‌ینه‌تییه‌كانی ژنانی كوردستانی باشور، له‌كۆمه‌ڵكوژی چه‌كی كیمیاوی و ئه‌نفال و راگواستن و ته‌عریب...، له‌دایك بووبێت هه‌رگیز له‌خه‌بات و تێكۆشان كۆڵ نادات و ناوه‌ست و شێوازی خه‌باتی به‌پێی هه‌لومه‌رجی ره‌خساو ده‌گۆڕێت، هه‌میشه به‌رده‌وامه له‌شۆڕش و تێكۆشان دژی هه‌ر سته‌مێك كه له‌ژنی كورد بكرێت، هاوكات له‌گه‌ل خه‌باتی به‌رده‌وامی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی جێنده‌ری له‌هه‌موو كایه سیاسی و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.كه‌م نین ئه‌و ده‌ستكه‌وت و گۆڕانكارییانه‌ی له‌كوردستانی باشوردا بۆ ژنان به‌ده‌ستهاتووه، (ئه‌گه‌رچی له‌ئاست خواستی یه‌كێتی ژناندا نییه)، به‌ڵام یه‌كێتی ژنانی كوردستان رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه تیایاندا و له‌ئاستی پێوه‌ره جیهانییه‌كانیشدا یه‌كێتی ژنانی كوردستان پرسێك نییه بۆ ژن كاری تیادا نه‌كردبێت.له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی كاركردنیدا، مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی تۆماركردووه و توانیوییه‌تی به‌گژ هه‌موو ئه‌و دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا بچێته‌وه كه دژ به‌دۆزی ژنه.زۆرن ئه‌و پرسیارانه‌ی كه رووبه‌رووی یه‌كێتی ژنان ده‌كرێته‌وه و ده‌ڵێن بۆ؟، ئێمه‌ش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین كه رێگه‌ی خه‌بات و تێكۆشان به‌رده‌وامه و هه‌رگیز كۆتایی نایه و یه‌كێتی ژنانیش به‌رده‌وامه و هه‌موو ژنێكیش به‌بێ جیاوازی بۆی هه‌یه لهریزهكانیدا خه‌بات بكات، به‌مه‌رجێك بڕوای به به‌رنامه و پره‌نسیپی یه‌كێتی ژنان هه‌بێت.ئه‌م سالڕ ئه‌م یاده له‌بارودۆخێكی دژوار و سه‌ختدایه، به‌هۆی قه‌یرانه ناوخۆییه‌كان و هێرشی دوژمنانی كورد بۆ سه‌ر گه‌لانی رۆژئاوا و دوباره كردنه‌وه‌ی تراجیدیا و مه‌رگه‌ساته‌كانی كوردستان.ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ژنانی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه دڕاندنه و نامرۆڤانه‌یه ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و شانازیش به‌خه‌بات و به‌رخودانی ژنانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی له‌مڕۆدا كه رۆژئاوا برینداره، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر پاراستنی گیانی ژنانی به‌دیلگیراو و مامه‌ڵه كردنیان به‌پێی بڕیاری (1325)ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه له‌ره‌فتاری توندوتیژی له‌ته‌ك دیله‌كاندا و پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ خه‌بات و تێكۆشانیان ده‌رده‌بڕین و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ژنی كورد و هاوخه‌باتی بۆ به‌گژدا چونه‌وه‌ی گشت داگیركه‌ران.
یه‌كێتی ژنانی كوردستان
PUKmedia تایبه‌ت
گوگڵ هاوخەمی بۆ بەغدا دەردەبڕێت
قەرەداغ.. پێشبڕكێی كتێب خوێندنەوە بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ یادی 75 هەمین ساڵه‌ی دامه‌زراندی كۆماری كوردستانه
بەفر سلێمانی سپی كرد
ساڵیادی PUKmedia پیرۆزه
دایكی مەزڵوم كۆبانێ كۆچی دوایی كرد
وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازی له وه‌زیری به‌رگری توركیا كرد
لاهور شێخ جه‌نگی بۆ مووچه و بودجه لهبهغدایه
یاداشتی كۆتایی هەفتە
پیوکەی میدیا دەنگی پێشمەرگە
پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی به‌ڕێوه‌بردن و دارایی _ بۆچی ؟
كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان سەردانی مەڵبەندی دهۆك دەكەن
پیوكەی میدیا 18 ساڵ خزمەتكردن و پێشەنگی لەكاری رۆژنامەوانی ئەلكترۆنی كوردیدا
لیواچەتۆ PUKmedia :راستگۆیانە و بوێرانە روماڵ دەكات
بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی وۆرک شۆپی ئۆنڵاینی رێکخراوی ئەکادیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA Academy )کرد
بەسەر...
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
ئەمڕۆ 22-1-2021 یادی 75 هەمین ساڵه‌ی دامه‌زراندی كۆماری كوردستانه له‌مهاباد، كه پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د نزیكه‌ی ساڵێك له&zwnj...