خیانه‌تی ژن له دیدی تۆڵستۆیه‌وه
ئەدەب وهونەر 12:26 PM - 2019-11-03.
رۆمانی سۆناتای خاچ-ی رۆماننووسی روسی لیۆ تۆڵستۆی، ئه‌م به‌رهه‌مه‌شی وه‌ك هه‌ر به‌رهه‌مێكی تری گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا دیارده‌ی ژن كوشتن یه‌كێك بووه له‌هه‌ره دیارده تۆقێنه‌ره‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای كوردی، ئێمه‌ی كورد وامان زانیوه ئه‌م دیارده‌یه له ناو دونیای هاوچه‌رخدا دیارده‌یه‌كی نوێ و نه‌كرده بووه و پێشتر رووی نه‌داوه. ئه‌م رۆمانه، كه له‌كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا نووسراوه، به چڕی شرۆڤه‌ی ئه‌و دۆخه‌مان بۆ ده‌كات، كه ئێستا به‌رۆكی به‌شێك له وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی گرتووه، به تایبه‌ت باشووری كوردستان.
له‌م ساڵانه‌دا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو خیانه‌ت كه‌وتۆته‌وه ناو خێزان له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا، رۆمانی سۆناتای خاچ ده‌رخه‌ری هه‌موو ئه‌و دۆخه نا فیزیكی و نا هه‌مواره‌یه، كه ژن و مێرد له حاڵه‌تی ناته‌بایی به‌سه‌ری ده‌به‌ن. ئه‌م رۆمانه له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رێكدا ده‌سپێده‌كات كه چه‌ند سه‌رنشینێك گفتوگۆ له باره‌ی ئه‌نجامه نه‌رێنی و ئه‌رێنییه‌كانی ژن و پیاو ده‌كه‌ن له هاوسه‌ریدا خانمێكی گه‌نج و پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن ده‌مه‌ته‌قێ ده‌كه‌ن، پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌ش رۆڵی گوێگر ده‌بینێ، له ناكاوێكدا پیاوێك به ناوی (پۆزدنیشۆڤ) ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت، كه له رابردوودا ژنه‌كه‌ی خۆی كوشتوه. وه‌ك دیاره دیارده‌ی ژن كوشتن له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا بووه به دیارده‌یه‌كی رۆتینی و رۆژ له دوای رۆژ درێژه ده‌كێشێ.
ئه‌م رۆمانه لێوان لێوه له‌و وێنه شێواوانه‌ی كه له ئه‌نجامی ساردی ژن و مێردایه‌تییه‌كی ناڕه‌وا له دۆخی په‌راوێزی. به پله یه‌ك ئه‌م رۆمانه تیشك ده‌خاته سه‌ر ژن، پیشاندانی ناپاكی ژن و فریودانی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر له رێگای خۆ نمایشكردن و سه‌رنجڕاكێشانی پیاوان و جوڵاندنی هه‌ستی شه‌هوانییان له رێگای جه‌سته‌یانه‌وه. كه‌وایه ده‌بینین وه‌ك چۆن ئێستا ره‌گه‌زی مێ ئامانجی فریودانی پیاوه به رێژه‌ی زۆرینه، ئه‌وسایش هه‌روابووه. پۆزدنیشۆڤ هاوسه‌ره‌كه‌ی له لایه‌ن پیاوێكی كه‌مانچه‌ژه‌نه‌وه فێری مۆسیقا ده‌كرێت، هاوكات هه‌ر ئه‌و ژنه عاشقی ئه‌و پیاوه ده‌بێت و په‌یوه‌ندی ژێر به ژێری له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێت، ئه‌مه له كاتێكدا خاوه‌نی پێنج منداڵی تازه پێگه‌شتووه.
لێره‌دا تۆڵستۆی زۆر به چڕی وێنه‌ی دڵپیسی و بوغز ده‌كێشێ له رێگای كاراكته‌رێكه‌وه، كه ژنه‌كه‌ی به ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی سۆزداری و سێكس ده‌به‌ستێت، كه ئه‌مه‌ش به‌ستراوه به شه‌ره‌فه‌وه. پۆزدنیشۆڤ له دۆخێكی زۆر جه‌نجاڵ ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك كه كاری له سایكۆلۆجی خۆی كردووه و به به‌رده‌وامی دیمه‌نی خیانه‌ت و كوشتن له ئه‌ندێشه‌یدا دێت و ده‌چێت. له كۆتایی ئه‌م رۆمانه ژنه‌كه‌ی خۆی به چه‌قۆ ده‌كوژێت، ئه‌م كوشتنه‌ش وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و خیانه‌ته‌ی كردوویه‌تی.
له كۆتایی ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم: گرنگی ئه‌م رۆمانه له راده‌به‌ره و كۆتایی نایه‌ت، ئه‌م رۆمانه پڕه له وێنه‌ی خۆخۆری ئه‌و كه‌سه‌ی كه خیانه‌تی لێ كراوه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی كوشتنی خیانه‌تكار ده‌دات له نه‌ستی خۆیدا. به خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی سۆناتای خاچی « لیۆ تۆڵستۆی» گشت ئه‌و رووداوه سامناك و یه‌ك له دوای یه‌كه‌دا به چاوانمان ده‌بینین، ئه‌و رووداوانه‌ی له ئه‌نجامی ناپاكی هاوسه‌ری ده‌گوزه‌رێت.
حه‌مه هیوا
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28