riklam

بروسكه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌ بۆ یه‌كێتی ژنان

ی.ن.ک‌‌ 12:05 PM - 2019-11-03
.

.

به‌بۆنه‌ی یادی سی ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ژنان، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی  تێكۆشه‌ره‌كانی یه‌كیَتی ژنان ده‌كات و تێدا ئاماژه‌ به‌ خه‌باتی ژنان له‌ شۆڕشی گه‌كه‌له‌مان ده‌كات. ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌:


به‌ڕێزان / سكرتێرو سكرتاریه‌ت‌و ئه‌ندامه‌ تێكۆشه‌ره‌كانی یه‌كێتیی ژنان

به‌بۆنه‌ی یادی (30) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، یه‌كێتیی ژنانی كوردستان، پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین، له‌رێگای ئێوه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌هه‌موو ژنانی تێكۆشه‌ری  كورد‌و دایكان‌و خوشكی شه‌هیدان ده‌كه‌ین، سڵاوی ئه‌مه‌ك‌و وه‌فاداریش ده‌نێرین بۆ هه‌موو ئه‌و ژنه‌ تێكۆشه‌رانه‌ی شه‌هیدبوون‌و گیانی خۆیان بۆ كوردستان به‌ختكرد. سڵاویش بۆ ئه‌و ژنانه‌ی له‌ وێستگه‌ له‌جیاجیاكاندا، له‌ریزه‌كانی یه‌كێتی ژنان ماندووبون‌و خه‌باتیان كرد.

  یه‌كێتی ژنان، له‌ دوو قۆناغی جیاوازی خه‌باتدا، رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌، له‌ خه‌باتی ڕزگاریخوازی بۆ به‌دیهێنانی مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان، له‌ خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و دیموكراسی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ژنان‌و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ به‌شداری ژنان له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا‌و به‌دیهێنانی هه‌ندێك مافی یاسایی‌و سیاسی، كه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی ژنان رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ كاتی خۆیدا.

 ئومێده‌وارین، بۆ قۆناغی داهاتووی خه‌بات، یه‌كێتیی ژنان، باشتر خۆی سازبدات، وه‌ك هه‌میشه‌ پێشه‌نگی خه‌باتی ژنانی یه‌كسانیخوازو ئازادیخواز بێت، چونكه‌ سه‌رباری به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونه‌كان، هێشتا ئه‌ركی گرنگ ماوه‌ ڕابپه‌رێنرێ.

دووباره‌ پیرۆزه‌، بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

3/11/2019

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket