ئه‌لبومی هه‌ڵۆكانی شاخ بڵاوده‌كرێته‌وه
ی.ن.ک 10:32 AM - 2019-11-03.
هه‌ڵۆكانی شاخ، ناوی ئه‌لبومێكی وێنه‌ییه بۆ پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سنووری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زوور له‌سه‌رده‌می شاخدا.
محه‌مه‌د باڵابه‌رز تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌ستێره‌ی ناسراوی وه‌رزشی له شاری هه‌ڵه‌بجه ماوه‌یه‌كی زۆر خۆی به كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی وێنه‌ی تێكۆشه‌رانی سنووره‌كانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زوو سه‌رقاڵكردبوو كه دواجار ئه‌م ئه‌لبومه وێنه‌ییه‌كی لێكه‌وته‌وه كه مه‌به‌ست لێی پاراستنی ئه‌رشیف و هه‌روه‌ها به‌رزراگرتنی خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌كانه له‌وسنوورانه‌دا.
ئاماده‌كار باس له‌وه ده‌كات كه یه‌كه‌مێن مه‌فره‌زه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان له‌سنوور هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێ گه‌نجی ئازا و بوێر و ڕۆشنیر دروست كراوه. ئه‌و شۆڕشه نوێیه به ڕابه‌ڕایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر زوو ئاوێته‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان بوو و سنووره‌كانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زووریشی گرتۆته‌وه.
ئاماده‌كار له پێشه‌كی ئه‌لبومه‌كه‌ی دا باسی له‌وه كردووه جێی خۆیه‌تی كه فیداكاری و قوربانیانه‌ی كه خه‌ڵك و تێكۆشه‌رانی ئه‌و سنوورانه خوڵقاندوویانه به‌رز بنرخێندرێت تا نه‌وه‌كانی داهاتوو بزانن كه گه‌له‌كه‌مان به چ سه‌ختی و ناخۆشییه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه و قاره‌مانانی ناو ئه‌لبومه‌كه چ به‌رگرییه‌كیان له خاك و گه‌له‌كه‌یان كردووه و له پێناویدا گیانیان به‌ختكردووه.
ئاماده‌كار ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به‌هۆی كاره‌ساته‌كانی ناوچه‌كه‌وه زۆربه‌ی وێنه‌ی تێكۆشه‌ران له‌ناوچوون و به جۆرێك زۆریان ته‌نها یه‌ك وێنه‌شیان نه‌ماوه.
محه‌مه‌د باڵابه‌رز له كۆتایی پێشه‌كییه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه خه‌بات و تێكۆشانی زیندانیانی سیاسی و ڕێكخستنی ناو شاره‌كان هیچی كه‌متر نه‌بووه له تێكۆشه‌رانی شاخ، به‌ڵام له‌م ئه‌لبومه‌دا هه‌روه‌ك خۆیشی باسی لێوه‌كردووه وتویه‌تی خه‌باتی ناو ڕێكخستنه‌كان پێویستی به نووسین هه‌یه نه‌ك وێنه.
حه‌سه‌ن هه‌ڵه‌بجه‌یی سه‌باره‌ت به ئه‌لبومه وێنه‌یه ده‌ڵێت: ئه‌لبوم تا ئه‌لبوم جیاوازی هه‌یه، گرنگی ئه‌م ئه‌لبومه گرنگیدانه به مێژوویه‌كی ڕاستگۆیانه‌ی خه‌بات و شۆڕشی گه‌له‌كه‌مان و گرنگییه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت مێژووی ئه‌و شۆڕشه به‌پارێزرێت.
ناوی ئه‌لبوم/ هه‌ڵۆكانی شاخ له‌سنووری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زوور
كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی/ محه‌مه‌د بالا به‌رز
تیراژ/ 1000 دانه
ساڵی چاپ/ 2019
نۆبه‌ی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م
تێچووی ئه‌و كتێبه له‌لایه‌ن جه‌میل هه‌ورامییه‌وه دابین كراوه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25