كۆسره‌ت ڕه‌سول: دژ به هه‌ر هه‌وڵێكین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مافه ده‌ستوورییه‌كانمان
ی.ن.ک 08:04 PM - 2019-11-02.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی وه‌ك یه‌كێتی دژی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه
په‌یامێكی گرنگ له كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه
په‌یامێك له كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی (ی.ن.ك )ه‌وه
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ومیهره‌بان
سڵاوێكی گه‌رمی خه‌باتكارانه
گه‌لی كوردستان وه‌ك هه‌میشه خوازیاری بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسیخوازه له به‌غداو كاركردن بۆ بونیادنانی سیستمێكی له‌وجۆره به‌به‌رده‌وامی یه‌كێك بووه له دروشمه زه‌ق و دیاره‌كانی شۆڕشی ڕزگاری نیشتمانی گه‌لی كوردستان، كه تیایدا و به درێژایی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕۆڵی سه‌ره‌كی و ڕابه‌رایه‌تی تێدا ده‌بینێت. بۆیه پشتیوانی كردنی هه‌رهه‌وڵ و هه‌نگاوێك به‌وئاڕاسته‌یه به‌ئه‌ركی سه‌رشانمان و به‌به‌شێك له هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و ته‌واوی گه‌لانی عیراقیش ده‌بینین، چونكه ئه‌وه‌ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له به‌غدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر جۆر‌و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاده‌ی ئاشته‌وایی نێوان ناوه‌ندو هه‌رێم به پارێزگاكانیشه‌وه هه‌بووه و هه‌یه به هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌شه‌وه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وانه‌ش ئێمه هیچ كات له‌گه‌ڵ شێوازی توندوتیژی نواندن نین و نه‌بووین له هه‌رلایه‌كه‌وه په‌یڕه‌وكرابێت و خوازیاری ئه‌وه‌ین كه هاووڵاتییانی سڤیل به شێوازێكی ئاشتیانه و خه‌باتی مه‌ده‌نیانه داوای مافه‌ڕه‌واكانیان بكه‌ن و لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤانه‌یان هه‌بێت و له‌ئاست جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیسه‌رشانیان و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كی ڕاست و دروستی وڵات‌دا بن .
هه‌ر لێره‌شه‌وه ئێمه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه چۆن به‌توندی دژی فه‌سادی سیاسی و ئیداری ومالی و هه‌موو شێوازه جیاوازه‌كانی گه‌نده‌ڵین له به‌رامبه‌ریشدا پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ هێنانه‌كایه‌ی سیستمێكی دیموكراسی و به‌دیهێنانی چاكسازی و زامنكردنی ئاستێكی به‌رزی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تین و تا ئه‌و ئاسته پاڵپشتی له هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌و مادده‌كانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق ده‌كه‌ین كه نه‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به مافه سیاسی و ئیداری و به‌ركه‌وته داراییه‌كانی گه‌لی كوردستان و كه‌میاننه‌كاته‌وه به ته‌واوی مافه كلتوری و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانیشمانه‌وه‌و چاره‌سه‌ره پێشنیاركراوه‌كانی بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان وده‌وڵه‌تی فیدراڵی عیراق نه‌شێوێنێت كه ئێستا له چوارچێوه‌ی ماده‌ی (140) ی ده‌ستووردا نه‌خشه‌ڕێژ كراوه، هه‌رهه‌وڵێك له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌كه‌وه‌به‌و ئاڕاسته‌یه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، بۆیه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێداگری ته‌واو له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كاته‌وه‌و دژ به هه‌ر هه‌وڵێك ده‌وه‌ستینه‌وه كه‌بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یان بێته ئاراوه . ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ چاوبه‌سته‌كی به‌رگی گه‌مه‌ی خواستی شه‌قامیشی به‌به‌ردابكرێت. ئێمه زۆر باش له داخوازیه‌كانی شه‌قامی عیراقی تێده‌گه‌ین كه خواست و داوای ڕه‌وان و سه‌ره‌تایی ترین مافن كه‌به ژیانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ڕه‌واببینرێت، كه به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناوه‌ند له به‌غدا له به‌جێهێنانیان كه‌مته‌رخه‌می زۆرینواندووه . بۆیه ناكرێت و ناشبێت كه ئه‌وبابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌داخوازیه مه‌ده‌نیه‌كانی شه‌قامه‌وه بكرێته بیانوو بۆ هه‌ر جۆره پیلانگێڕیه‌ك له‌ژێرناوی پێداچوونه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یدا له‌دژی مافه ڕه‌وا به‌ده‌ستهاتووه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌كاربهێنرێت .
سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌باتی ڕه‌وای جه‌ماوه‌ری گه‌لانی عیراق
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی (ی ن ك )
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27 -
خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی
07:00 PM - 2024-03-26
ئەمانەش ببینە
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27