riklam

فێستیڤاڵی هه‌نگوین له‌ سلێمانی

هەمەرەنگ 07:47 PM - 2019-11-02
.

.

رۆژی 30-10-2019، به‌به‌شداری 33 هه‌نگه‌وانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ له‌پاركی ئازادی شاری سلێمانی و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ فێستیڤاڵی چواره‌می هه‌نگوین ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.

جه‌لال محه‌مه‌د به‌شداربوویه‌كی فیستیڤاڵه‌كه‌یه‌و هه‌نگه‌وانێكه‌ له‌ ناوچه‌ی شارباژێڕ بۆ PUKmedia وتی: جێی خۆشحاڵییه‌ كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ به‌شداری ئه‌م فێستیڤاڵه‌ بكه‌م، بۆ من زۆر گرنگ بوو، چونكه‌ توانیم راسته‌وخۆ به‌رهه‌مه‌كانم پیشانی هاووڵاتییان بده‌م، هاووڵاتییانیش زیاتر متمانه‌یان لا دروست ده‌بێت، چونكه‌ هه‌نگوین به‌پێی شوێن و تام و چێژو سووده‌كانی چه‌ند جۆرێكی جیاوازی هه‌یه‌.

 جه‌لال محه‌مه‌د ده‌شڵێت: هه‌نگوینی كوردستان و به‌تایبه‌تیش شاری سلێمانیش ناسراوه‌، سه‌رچاوه‌ی به‌ناوبانگیه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پاكی و ره‌سه‌نیه‌تیه‌كه‌ی، هه‌نگوینی كوردستان له‌شاخ و ده‌شته‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌و ناوچانه‌ش پڕن له‌ گوڵ و روه‌كی سروشتی، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌نگوینه‌كه‌ش تامو چێژی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ كه‌ جیای ده‌كاته‌وه‌ له‌هه‌نگوینی شارو ناوچه‌كانی تر. وتیشی: داواكارم له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی له‌ به‌رهه‌می خۆماڵی بكات و رێگه‌نه‌دات به‌هاورده‌كردنی هه‌نگوینی وڵاتانی تر.

سامان حه‌مه‌ كه‌ریم یه‌كێك بوو له‌میوانانی فێستیڤاڵه‌كه‌ بۆ PUKmedia وتی: خۆشحاڵم به‌م فێستیڤاڵه‌، كه‌ جۆری جیاواز له‌هه‌نگوین و به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه‌و جوان نمایش كراوه‌، نرخه‌كانیش به‌به‌راورد به‌ساڵانی رابوردو گونجاوه‌، ئه‌مه‌ش هۆكار ده‌بێت كه‌ له‌م فیستیڤاڵه‌دا بڕێكی زۆرتر به‌رهه‌می هه‌نگوین بفرۆشرێت و پێشبڕێكی به‌رهه‌می هه‌نگوینی بیانی بكات.

سامان ئاماژه‌ به‌بوونی 3 هه‌زار هه‌نگه‌وان له‌كوردستان ده‌كات كه‌ كار له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگویندا ده‌كه‌ن.

PUKmedia
 و: عومه‌ر ره‌شید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket