riklam

لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی پیرۆزبایی له‌ سلێمانی و سنه‌ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 05:45 PM - 2019-11-02
.

.

به‌ بۆنه‌ی دیاریكردنی سلێمانی وه‌ك شاری داهێنه‌ر له‌ بواری ئه‌ده‌ب و شاری سنه‌ وه‌ك شاری داهێنه‌ر له‌ بواری میوزیك، له‌لایه‌ن رێكخراوی یونسكۆوه‌، ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی (ی.ن.ك)، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی، خه‌ڵكی كوردستان به‌كشتی و خه‌ڵكی هه‌ردوو شاری سلێمانی سنه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

پیرۆزه‌ پایته‌ختی میرنشینیه‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی بابان
پیرۆزه‌ شاری سالم و نالی و كوردی
پیرۆزه‌ شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی
پیرۆزه‌ سنه‌ی ره‌نگین
پیرۆزه‌ شاری سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی و خالقی و كه‌مه‌ندی و ره‌زازی و غوڵامی و فه‌تانه‌ی وه‌لیدی و ده‌یان و ده‌یان هونه‌رمه‌ندی تر

به‌بۆنه‌ی دیاریكردنی شاری سلێمانی وه‌ك شاری داهێنه‌ر له‌ بواری ئه‌ده‌ب له‌لایه‌ن رێكخراوی یونسكۆوه‌، پیرۆزبایی له‌ خۆمان و دانیشتوانه‌ شاری هه‌ڵمه‌تی و قوربانی و ته‌واوی گه‌لی كورد ده‌كه‌م و شایه‌نی زیاتر و زیاتره‌ سلێمانی، پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تایی دروستبوونیه‌وه‌ مه‌ڵبه‌ندێك بووه‌ بۆ ئه‌دیب و ئه‌دیب دۆستان و هه‌میشه‌ ته‌كیه‌ی عاشقانی ئه‌ده‌ب و نووسین بووه‌ ، به‌شێك له‌و ئه‌دیبانه‌ی شار ناویان له‌په‌ڕه‌كانی مێژوو بۆ هه‌میشه‌ به‌ زیندووی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌وانه‌ نالی، سالم، كوردی، مه‌ولانا خالید، شێخ مارفی نۆدێی، سه‌ید ئه‌حمه‌دی نه‌قیب، شێخ حسێنی قازی، محه‌ممه‌د فه‌یزی زه‌هاوی، جه‌میل سدقی زه‌هاوی، وه‌لی دێوانه‌، زێوه‌ر مه‌لا عه‌بدوڵلا، پیره‌مێرد، بێخود، جه‌مال عیرفان و چه‌ندین نووسه‌ر و شاعیری تر ، ناساندنی شاری سلێمانیش كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال نازناوی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی پێ به‌خشیوه‌ ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موان قورستر ده‌كات بۆ زیاتر خزمه‌تكردن به‌و شاره‌ به‌گشتی و ئه‌ده‌ب و بواری ئه‌ده‌ب له‌شاره‌كه‌دا.

پێم خۆشه‌ هه‌ر لێره‌وه‌ تا رۆژهه‌ڵات پیرۆزبایی له‌ ناوه‌ندی شارستانێتی سنه‌ بكه‌م، شاری سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر و خالقی و كه‌مه‌ندی و كامكاران و عه‌نده‌لیبی، شاری میوزیك و هونه‌ر ، داهێنه‌ر له‌ میوزیك ، ناسك له‌ ده‌ربڕین، ناوازه‌ له‌ جوانی شاری كێوه‌ سه‌ربڵنده‌كه‌ی ئاویه‌ر و گوزه‌ر و عیماره‌تی ئاسف و مزگه‌وتی جامیعه‌، شاره‌كه‌ی ئیمامزاده‌ پیر موحه‌ممه‌د و خه‌سراوا، پیرۆزه‌ ناساندنت وه‌ك شاری داهێنه‌ر له‌ بواری میوزیك ، شایه‌نته‌ ناساندنت هاوشان له‌گه‌ڵ سلێمانی ده‌سته‌ خوشكت بوونه‌ جێی شانازی هه‌موو گه‌لی به‌ش مه‌ینه‌تی كورد.
دووباره‌ پیرۆزه‌ له‌ ته‌واوی گه‌لی كورد بۆ ناساندنی سلێمانی و سنه‌ وه‌ك شاری داهێنه‌ری ئه‌ده‌ب و میوزیك، خزمه‌تكردنتان ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌ و له‌ ئه‌ستۆمانه‌.

ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم
لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی (ی.ن.ك)

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket