وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌ڵامی وته‌بێژی پارتی ده‌داته‌وه
ی.ن.ک 04:52 PM - 2019-11-02.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 2-11-2019، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له سلێمانی ته‌ئكیدیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كێشه‌كان به گفتوگۆ‌و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن و یه‌كڕیزی نیشتمانیش به شه‌راكه‌تی راسته‌قینه نه‌بێت دروست نابێت.
له‌سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا، له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند: سه‌باره‌ت به رێكه‌وتنه‌كانمان له نیگه‌رانییه‌كه‌نماندا په‌یامی ئاشكرامان هه‌بووه‌و راسته‌وخۆ گه‌یاندومانه‌ته هه‌ڤاڵانی پارتی.
راشیگه‌یاند: له‌م دواییه‌شدا رێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی روون و ئاشكرا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌مان كه له رێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه به‌ڕوونی پێمان وتوون و داوامان كردووه كه پێویسته جێبه‌جێبكرێت، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌و به‌هێزو سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا دروست بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای چه‌ند رۆژ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیمان ده‌ست نه‌كه‌وت، بۆیه‌ش ناچاربووین كه گله‌یی و گازنده‌و نیگه‌رانییه‌كانی خۆمان بۆ هاووڵاتییانی خۆمان، هه‌روه‌ها بۆ قاعیده‌ی حزبیشمان روونبكه‌ینه‌وه، چونكه ئێمه قه‌ناعه‌تمان هه‌یه كه یه‌كڕیزی نیشتمانی و هاوپه‌یمانی و پێكه‌وه كاركردن به یه‌كتر قبوڵكردن و به رێزگرتن ده‌بێت له ئیراده‌ی یه‌ك و ئه‌و كات شه‌راكه‌تی راسته‌قینه دروست ده‌بێت، نه‌وه‌ك به په‌راوێزخستن و خۆسه‌پاندن.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وتیشی: ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵمانداوه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمانداو له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تردا له‌سه‌ر پره‌نسیپی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌و پێكه‌وه كاركردن و یه‌كتر قبوڵكردن كاربكه‌ین.
وتیشی: ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ورده‌كارییه‌كانیش كه وته‌بێژی پارتی باسی كردوه، كه بۆچی یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان تاكو ئێستا ناوی بریكارو به‌رێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كانی نه‌داوه به حكومه‌ت تاكو جێبه‌جێی بكات، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی: ئێمه پێشتر ئه‌و بابه‌ته‌مان چه‌ندین جار وه‌ك یه‌كێتی به براده‌رانی پارتی وتووه‌و له نزیكه‌وه پێمان وتوون، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ته‌نها یه‌ك كاندیدمان له‌سه‌ره‌تای دروستكردنی كابینه‌كه‌وه پێشكه‌شكردووه براده‌رانی پارتی به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و كاندیده‌ی ئێمه له كاتێكدا قسه‌ی نابه‌جێ و هه‌ڵه‌ی كردووه ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵیان نییه.
وته‌بێژی یه‌كێتی وتیشی: ئێمه وه‌ك یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ش وتومانه ئه‌گه‌ر وردببنه‌وه ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ی ئێمه قسه‌ی نابه‌جێی و هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م زانیارییانه راستنین، به‌ڵكو ته‌نها به‌زمانێكی توند ره‌خنه‌ی گرتووه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك جوێنی نه‌داوه، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه باسی لێوه كراوه.
هه‌روه‌ها وتی: ئێمه وه‌ك یه‌كێتی له ململانێی خۆمان له‌گه‌ڵ حزبه‌كان به‌تایبه‌ت له به‌ینی پارتی و یه‌كێتیدا له رابردوودا به داخه‌وه خوێنێكی زۆر رژاوه‌و ماڵوێرانییه‌كی زۆر بووه‌و خه‌ڵكێكی زۆریش له هه‌ردوولا له هاووڵاتییان زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه، بۆیه‌ش له پێناو یه‌كڕیزی و ئاشتی و ئاشته‌وایی گه‌له‌كه‌شمان له‌هه‌موو ئه‌و زه‌ره‌رو زیانانه خۆشبووه، وتیشی: وه‌ك یه‌كێتی به‌داخێكی زۆره‌وه چه‌نده‌ها سه‌ركرده‌مان له‌و پێناوه‌دا شه‌هیدبوون، به‌ڵام له‌به‌ر ئاشته‌وایی و پێكه‌وه كاركردن و كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ له هه‌موو ئه‌وانه خۆشبووین، ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵێكیش له‌و ململانێیه‌دا قسه‌یه‌كی كردووه كه پێویست نه‌بووه بیكات ناكرێت، بكرێت به قه‌میسه‌كه‌ی عوسمان و قه‌ت ته‌واو نه‌بێ.
وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر براده‌رانی پارتی رایان له‌سه‌ر براده‌رانی ئێمه، ده‌بێت رایان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك قبوڵ بكه‌ن و یه‌كێكی تر قبوڵ نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه وه‌كو پره‌نسیپێك بۆ هه‌موومان راست بێت، بۆ ئێمه‌ش و بۆ لایه‌نه‌كانی تری به‌شدار له حكومه‌تدا، با كاندیده‌كانی پارتیش ناوه‌كانیان بێته لای ئێمه ئه‌و كات ئێمه‌ش له‌سه‌ری رازیبین ئه‌و كات بڕوات .
له‌تیف شێخ عومه‌ر وتیشی: هه‌ر سه‌باره‌ت به یاریده‌ده‌ره‌كان، وه‌ك یه‌كێتی له‌یاساو په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمدا به‌هیچ جۆرێك باسی یاریده‌ده‌ر نه‌كراوه، وتیشی: ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر چاكسازی و ره‌شیقكردنی حكومه‌ته بوونی چه‌ند یاریده‌ده‌رێك به پله‌ی وه‌زیر بارگرانییه‌كی زۆر‌و زیاد له پێویست بۆ بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دروست ده‌كات، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، له هه‌شت كابینه‌ی پێشوودا پۆستێك نه‌بووه به ناوی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خێره له‌م كابینه نوێیه‌دا یاریده‌ده‌ر دروستده‌كرێت هه‌مووی له‌و كه‌سانه‌بن كه پارتین .
هه‌رله‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه له تی‌ف شێخ عومه‌ر رایگه‌یاند: هه‌موومان ده‌زانین كه‌ركوك مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر زۆر گرنگه بۆ كورد به‌تایبه‌ت به‌لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، بۆئه‌وه‌ش خۆشبه‌ختانه دوای مشتومڕێكی زۆر گه‌یشتینه رێكه‌وتنێك، به‌ڵام به جیاوازی و ناكۆیی به‌نده‌كانی ئه‌و رێكه‌وتنه‌مان كه تایبه‌ت بوو به كه‌ركوك كه له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی كردوومانه هیچی لێجێبه‌جێ نه‌كراوه، دوای ئه‌وه‌ش زۆر دواخرا، تا گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی كه بڕیاردرا كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان چاره‌سه‌ربكرێت كه هیچ هیواو ئومێدێكی بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد له كه‌ركوك نه‌هێشته‌وه كه هه‌موومان ده‌زانین كه ئه‌مه چه‌ند زیانێكی گه‌وره له خه‌ڵكی كه‌ركوك و خه‌ڵكی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی كوردستان ده‌دات.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25