riklam

ئاخ بۆ...

بابەتی گۆڕاو 02:58 PM - 2019-11-02
.

.

ئاخ بۆ...

ئاخ بۆ كوردێك؛ پێی بڵێی له‌م به‌زمه‌ی عێراقدا هه‌ر كورد زه‌ره‌ر ئه‌كات
نەڵێ: به‌ گونی بارگیرمه‌وه‌
***
ئاخ بۆ مه‌سئولێك؛ بپرسێ بڵی حه‌ل چییه‌؟
بڵێی:ئیستیقاله‌ی جه‌نابتان
***
ئاخ بۆ چاودێرێكی سیاسی؛ كه‌ ته‌حلیلی وه‌زعه‌كه‌ی كرد
نه‌ڵێ:پێم وایه‌
***
ئاخ بۆ هاوڕێیه‌كی دڵسۆز؛ بڵێ چۆنی؟
بڵێی: هیچ باش نیم
***
ئاخ بۆ بێژه‌رێكی هه‌واڵ؛ كه‌ هه‌واڵێكی خوێنده‌وه‌
نه‌ڵێ: ئه‌مڕۆ له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا
***
ئاخ بۆ سه‌له‌فییه‌كی شه‌رواڵ كورت
له‌ ژێره‌وه‌؛ پاسۆك بێت
***
ئاخ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندێكی خلیج
بێت؛ ئه‌م په‌رله‌مانه‌مان به‌ مایه‌كه‌ی خۆی لێ بكڕێ.
***
ئاخ بۆ ئه‌و زه‌مانه‌ی لێوی ئه‌ستوریش
وه‌ك ورگی؛ زل عه‌یب بوایه‌
***
ئاخ بۆ ته‌عزێیه‌ك
نوری برای قاله‌؛ی تیا نه‌بێ
***
ئاخ بۆ مه‌لایه‌ك؛ كه‌ باسی سیاسه‌تت له‌گه‌ڵ كرد
بڵێ:ئیشی من هه‌ر ته‌ڵاق چاكردنه‌
***
ئاخ بۆ بیره‌وه‌رییه‌كی سیاسی
فشه‌ی زلی ؛ تیانه‌بوایه‌
***
ئاخ بۆ گۆرانیبێژێكی گه‌نج
ئه‌ڵڵاوه‌یسی ؛بزانێت
***
ئاخ بۆ لێپرسراوێكی یه‌كێتی؛ بڵێی چیتان هه‌یه‌؟
بڵێ: پڕۆژه‌ی پێنج ساڵه

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket