riklam

جیاوازییه‌كی بچوكی یه‌كێتی و پارتی له‌ وێنه‌ی وته‌بێژه‌كانیان

ی.ن.ک‌‌ 12:02 PM - 2019-11-02
.

.

له‌نوێترین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا زیاتر له‌ 13 كه‌ناڵی ئاسمانی ئاماده‌بوون، به‌ڵام پارتی له‌نوێترین كۆنگره‌ی هاوشێوه‌دا كه‌ بۆ وه‌ڵامی یه‌كێتی ئاماده‌یكردبوو، ته‌نها ئه‌و 5 كه‌ناڵه‌ی بانگهێشت كردبوو كه‌ حزبیی و سێبه‌ری خۆیه‌تی.

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌رێی وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه‌ وه‌ڵامی ره‌خنه‌و گـلـه‌ییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی دایه‌وه‌، كه‌ سه‌باره‌ت به‌به‌شداری سیاسی و حكومڕانی و رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كانی له‌ رێی له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتی له‌كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاڕاسته‌ی پارتی كردبوون.

42.jpg

كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسییه‌كه‌ی یه‌كێتی كه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 31-10-2019 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ئاشكراو به‌بێ ده‌ستنیشانكردنی كه‌ناڵه‌كان، بانگهێشتێكی كراوه‌ی بۆ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كان كردبوو، به‌ڵام كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی ته‌نها بۆ پێنج كه‌ناڵی ره‌سمی و سێبه‌ری سه‌ر به‌حزبه‌كه‌یان رێكخرابوو كه‌ بریتی بوون له‌ كه‌ناڵه‌كانی (رووداو، كوردستان 24 ، زاگرۆز، كوردستان تیڤی ، وار).

له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی یه‌كێتی دا 13 كه‌ناڵی ئاسمانی و راگه‌یاندنی جۆراوجۆر ئاماده‌یبوون، جگه‌ له‌رادیۆ و رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌كان.

41.jpg

ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئاسمانیانه‌شی له‌كۆنگره‌كه‌ی یه‌كێتی بوون، ته‌نها دوو كه‌ناڵی ره‌سمی یه‌كێتی ئاماده‌بوون و سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ ئازادو سه‌ر به‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، به‌كه‌ناڵه‌كانی ره‌سمی و سێبه‌ره‌كانی پارتیشه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كی بچوكه‌ له‌نێوان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی نشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ راگه‌یاندو میدیا به‌گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان.

به‌ڤیدیۆ.. جیاوازییه‌كی بچوكی یه‌كێتی و پارتی له‌ وێنه‌ی وته‌بێژه‌كانیان


PUKmedia تایبه‌ت

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket