riklam

پرشكی خۆپیشاندانەكەی عیراق

بیروڕا 11:46 AM - 2019-11-02
.

.

چەند رۆژێكە هاووڵاتیانی بەغدای پایتەخت و پارێزگاكانی باشوور بۆ دەربرینی نارەزایی لە گەندەڵیی و بێكاریی و نەبوونی خزمەتگوزاریی و بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاریی, خۆپیشاندانی بەرفراوانی جەماوەریی دەكەن, كرۆكی رژانە سەرشەقامەكان و گۆرەپانە گەورەكانی بەغدا و پارێزگاگان بۆ باشتركردنی بژێوی ژیان و نەهێشتنی ئەو پانتاییە گەورەیە كە جیاوازیی چینایەتیی هاوڵاتیانی ئەو سنورەی كردۆتە دوو بەشەوە , چینێكی زۆر دەوڵەمەند كە پێكهاتون  لەتاكی خێزانی بەرپرسانی  حزبیی و  حكومەیی و دەسترۆیشتووەكانی نێو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لەگەڵ چینێكی هەژار و كەمدەرامەت كە لە تاكی خێزانی مووچەخۆر  كاسبكار و بێكاران پێكهاتوون , تەقینەوەی توورەیی چینی دووەم كە نزیكەی 80% ی  دانیشتتوانی بەغدا و شارەكانی باشوور پێكدێنێت بۆ ئەوە نییە , دەمووچاوی كەسی  یەكەم و دووەمی حكومەت بگۆردرێت و هەڵوەشانەوەی ئەم دەزگا و ئەودامەزراوەی لێبكەوێتەوە,بەڵكو گۆرانكارییەكی ئانیی و بەپەلەیان دەوێ ئەویش بۆ كەمكردنەوەی ئەو بیًدادییەی بەرۆكی گرتوون, بەڵام هەمیشە لە دۆخی وەهادا   كەسان  و لایەن هەن  سواری شەپۆلی نارەزایەتییەكان دەبن و مەرام و ئەجیندای خۆیان ئەخزێنە نێو داواكاریی و خواستی خۆپیشاندەران.

دوور لەهەموو خواست و داواكاریی خۆپیشاندەران كە هەشت رۆژە بەردەوامە ,بۆ یەك جاریش لە دروشمەكانی خۆپیشاندەراندا نەمانبینی و گوێشمان لێنەبوو ئاماژە بە گۆرین و هەمواركردنی  دەستوور بكرێ , خەڵك و خۆپیشاندەران چ كارێكیان بەدەستوور هەیە؟ ئەوەی هەیە و داوای دەكەن چەند هەنگاوێكە بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانیان كە ئەوەش بە بریارێكی حكومەت و بەیاسایەكی ئاسایی جێبەجێ دەبێ لە پەرلەماندا  , بەڵام ناحەزان و نەیاران و ئەوانەی هەمیشە لە بۆسەدان بۆ لێدانی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان , لەمكات و ساتە ناهەموارەی عیراقی تێكەوتووە داوای دەستكارییكردنی دەستوور دەكەن , ئەوەی ئێستا لە ناوەراست و باشوور دەگوزەرێ بەو ئاقارە دەروا كە رێرەوی خۆپیشاندانەكان لە داواكاریی خزمەتگوزارییەوە بگۆردرێ بۆ لەناوبردنی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی و كاركردن بۆ   هەمواركردنی دەستوور , هەرچەندە رێگاكانی هەمواركردنی هەر ماددەیەكی نێودەستوور زۆر دوور  و درێژن و بەو دەستوبردە بۆ ناحەزان نایەتە دی  و, لەلایەكی دیكەش ئەگەر كاری لەو جۆرە لەداهاتووشدا  بكرێ , ئەوا  هەر ماددەیەكی دەستوور بگۆردرێ كە لەگەڵ خواستی كورددا نەگونجێ ,  بەپێی دەستوور سێ پارێزگا ئەتوانی ئەو جۆرە گۆرانكارییە رەدبكاتەوە, بەڵام ئەوەی لە ئێستادا بۆ  هەرێمی كوردستان جێی سەرنجە , ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی حكومەتەكەی عەبدولمەهدییە , چونكە عەبدولمەهدی كەسێكی نیشتمانییە و پیاوێكی دەوڵتدارییە و وەكو هاوتاكانی نەبوو لە مامەڵەیدا لەگەڵ حكومەتی هەرێم , بۆیە زۆر پێویستە ئەو شانە قەیرانەی كە فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عیراق پێكیان هێناوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان , زووتر دەستبەكاربن چونكە ئەگەر ئەندامانی ئەو شانە قەیرانە سەركەوتووبن لە كارەكانیان و یەك دەست و یەك دەنگ  بەرەنگاری پیلانەكان ببنەوە  ئەوا هیچ پرشكێكی خۆپیشاندانەكانی ناوەراست و  باشوور ناگاتە لامان .

مەریوان عەلی محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket