riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ پیرۆزبایی له‌ سلێمانی و سنه‌ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 03:51 PM - 2019-11-01
.

.

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سلێمانی وه‌ك شاری داهێنه‌ری ئه‌ده‌ب و سنه‌ وه‌ك شاری داهێنه‌ری میوزیك له‌لایه‌ن یونسكۆوه‌، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌دیبان و ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و گشت هاونیشتمانیانی كوردو هه‌ردوو شاری سلێمانی و سنه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

كۆسره‌ت ڕه‌سول پیرۆزبایی له‌ سلێمانی و سنه‌ ده‌كات

‎له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنی سلێمانی وه‌ك شاری داهێنه‌ری ئه‌ده‌ب و سنه‌ وه‌ك وه‌ك شاری داهێنه‌ری میوزیك له‌لایه‌ن یونسكۆوه‌، به‌ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌دیبان و ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و گشتی هاونیشتمانیانی كورد و هه‌ردوو شاری سلێمانی و سنه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌كه‌م و ئه‌خوازم هه‌موومان هاوكار بین بۆ پێشخستنی ڕه‌وتی داهێنان له‌بواره‌كانی هونه‌رو ئه‌ده‌ب و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ده‌رخستن و نیشاندانی توانا داهێنه‌رانه‌ییه‌كانی ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندانی كورد.
‎جێی خۆیه‌تی شانازی گه‌وره‌ به‌وه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ سلێمانی پایته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان، سلێمانی داهێنان و سلێمانی ئه‌دیب و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان، سلێمانی هه‌میشه‌ به‌دڵی فراوانه‌وه‌و جیاواز له‌ هه‌ر جێگایه‌كی تر باوه‌شی بۆ ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر كراوه‌تر بووه‌و مه‌ڵبه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی داهێنه‌ران، بۆ ئه‌مڕۆش به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین زیاتر له‌جاران ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنین و هاوشانی بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، سلێمانی و هه‌ولێرو كه‌ركووك و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رجه‌م شارۆچكه‌كانی تری كوردستان بكه‌ینه‌ مه‌ڵبه‌ندی داهێنان و نیشاندانی توانا له‌بن نه‌هاتووه‌كانی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.

‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket