riklam

دەزگای هەڵبژاردن بەشدارانی كۆنفرانسی كۆمیتەو مەڵبەندەكان ئاگادار دەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 08:56 PM - 2019-10-31
.

.

وتەبێژی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكانی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی لە ئاگادارییەكدا كەئاڕاستەی ھەڤاڵانی بەشدار لەكۆنفرانسی كۆمیتەو مەڵبەند و مەكتەبەكان دەكات رایدەگەیەنێت، كارتی بایۆمەتری یان پسوڵەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدانیان پێبێت، چونكە بەپێچەوانەوە مافی بەشداری كردنیان لە كۆنفرانسەكاندا نابێت.

دەقی ئاگادارییەكە....

ئاگاداریەك بۆ سەرجەم ھەڤاڵانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
پێویستە لەسەر سەرجەم ھەڤاڵانی بەشدار لەكۆنفرانسی كۆمیتەو مەڵبەند و مەكتەبەكان كارتی بایۆمەتری یان پسوڵەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدانی خۆتان و خێزانەكانتان لە رۆژی دەنگدان و بەشداری كۆنفرانسەكاندا پێبێت، بە پێچەوانەوە مافی بەشداری كردنتان لە كۆنفرانسەكاندا نابێت.

بۆ بەدەست ھێنانی كارتی بایۆمەتری خۆتان و خێزانەكانتان، دەتوانن سەردانی بنكەكانی تۆماری دەنگدەرانی كۆمسیۆن لەپارێزگاكانی خۆتان بكەن تاكو بتوانن لەو بنكانە كارتی بایۆمەتری دەنگدان وەربگرنەوە یاخود پسولەی تۆماری بایۆمەتریتان پێ بدرێت.

د. بڕیار ڕشید
وتەبێژی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكانی چوارەمین كۆنگرە

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket