riklam

بافڵ تاڵەبانی چاوی بەخانەوادەی حەسەن كوێستانی دەكەوێت

فەیسبووک 08:12 PM - 2019-10-31
.

.

لە دیدارێكدا بافڵ تاڵەبانی تیشكی خستەسەر رۆڵی جوامێرانەی خەڵكی دەڤەری باڵەكایەتی كە لەشۆڕش و خەباتی سەختی كوردایەتی دا پشكی شێریان لە قوربانیدان بەركەوتووە.

لەوڕووەشەوە ئاماژەی بەڕۆڵی  شەھیدی سەركردە حەسەن كوێستانی لە شۆڕشی نوێ و یەكێتیی دا كردوو بە قارەمانی شۆڕش و ئازایەتی وەسفیكرد  و ووتی مێژووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان مێژووی قوربانیدان و خوێن بەخشینە ، مێژووی ئازایەتی و چۆك دانەدان و ورە بوو، ورە بۆ ھەڵگیرساندنی  شۆڕش ، ورە بۆ بەردەوامی خەبات ، ورەی گەڕانەوەی ئومێدو ھیوا كە ئەم  مێژووەش بە روحی   شەھید حەسەن كوێستانی و شەھیدانی تری رێگای ئازایەتی نوسراوەتەوە بۆیە ئەركی ئێمەیە خزمەتكاری كەسوكاری سەربەرزی شەھیدان بین ولە ئاست قوربانیدان و خوێنی شەھیدەكانیشمان وەفاداربین و درێژەپێدەری رێبازەكەیان بین و پەیامەكەیان جێبەجێبكەین كە ئەمەش بە یەكێتیی ناو یەكێتیی و نوێكردنەوەی یەكێتییەكەمان دەھێنینە دی .

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket