riklam

مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی خوله‌كێكی ئه‌ندازیاری بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندازیار كرده‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:23 PM - 2019-10-31
.

.

ئه‌مڕۆ 31-10-2019، پاش ته‌واوبوونی خولی ئه‌ندازیاری كه‌مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌هاوكاری ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئه‌كادیمی بۆ(250) ئه‌ندازیارو خوێندكارانی قۆناغه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی كۆلیژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سلێمانی ڕێكیخستبوو، له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا، حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ولێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك)، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كردو تیایدا سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاڕاسته‌ی مامۆستایان و وانه‌ بێژانی خوله‌كه‌ كرد كه‌ماندو نه‌ناسانه‌و به‌خۆبه‌خش له‌پێناو بره‌ودان و پێشخستنی زانست خوله‌كه‌یان له‌ پێنج ڕۆژی ڕابردودا به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌بردووه‌و ئومێدی بۆ به‌شداربوان خواست سودیان له‌ بابه‌ته‌ زانستی و ئه‌ندازه‌ییه‌كان وه‌رگرتبێت و به‌ڵێنی پێدان له‌ سازدانی زنجیره‌ كۆڕو كۆبونه‌وه‌و خوله‌كانی به‌هێزكردندا به‌گشتی و بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندكارانی زانكۆ به‌تایبه‌تی به‌رده‌وام بن  .

له‌كۆتایدا بڕوانامه‌ی خوله‌كه‌ به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket