riklam

یونسکۆ سلێمانی بە شاری ئەدەب ناودەبات

هەمەرەنگ 03:44 PM - 2019-10-31
.

.

رێکخراوی یونسکۆ لە رۆژی جیهانی شارەکاندا لەکۆی 66 شار لەسەر ئاستی جیهان بۆ داهێنان، شاری سلێمانی وەک شاری داهێنان لە ئەدەبداو شاری سنە وەک شاری داهێنان لە بواری موزیکدا دیاریدەکات.

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی شارەکانەوە کە ئەمڕۆ 31ی مانگ ئەو رۆژەیە، رێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان 66 شاری لەسەر ئاستی جیهان بۆ داهێنان لە بوارێکدا دەستنیشانکردوە، کە لەناویاندا شاری سلێمانی هەیەو وەک شاری داهێنان لە ئەدەبدا دیاری کراوە.

هاوکات هەر لە ریزبەندییەکەدا شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شاری داهێنان لە بواری مۆزیکدا ناوبراوە.

یونسکۆ ساڵانە شارەکان دیاری دەکات بە داهێنان لە بوارەکانی ( ئەدەب و موسیقا و دیزاین و سینەما و هونەری خواردن دروست کردن و هونەری رۆژنامەوانی) .....هتد.


PUKmedia تایبەت

slemani.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket