riklam

وه‌زاره‌تی دارایی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

ئابوری 02:46 PM - 2019-10-31
.

.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كه‌ ئه‌مڕۆ 31-10-2019، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، هه‌موو بازرگانێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ بازرگانی سوته‌مه‌نی بكات به‌ بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ دیاریكردنی ره‌سید هه‌بێت  له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریه‌وه‌
ئاماژه‌ به‌ هه‌ردوو نووسراومان ژماره‌ (17483) له‌ به‌رواری 22/9/2019، وه‌ نوسراومان ژماره‌ (18369) له‌ به‌رواری 2/10/2019، تایبه‌ت به‌ بازرگانی سوته‌مه‌نی.
ئاگاداری سه‌رجه‌م بازرگانه‌ به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌موو بازرگانێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ بازرگانی سوته‌مه‌نی بكات به‌ بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ دیاریكردنی ره‌سید هه‌بێت  له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌.
ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی مافی یه‌كسانی بازرگانیه‌ بۆ سه‌رجه‌م بازرگانان و نه‌هێشتنی قورخكاری.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket