riklam

وتەبێژی یەكێتی:نیگەرانین لەجێبەجێنەكردنی رێككەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی

ی.ن.ک‌‌ 02:23 PM - 2019-10-31
.

.

وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت لەم بارودۆخە ئاڵۆزەی عیراقدا بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی لەگەڵ یەكڕیزیدان، دەشڵێت: نیگەرانین لە رێككەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی كە جێبەجێنەكراوەو نیگەرانیەكانیشمان گەینادوەتە پارتی و سەرۆكی حكومەت، دەشڵێت: بەناوی یاریدەدەرەوە حكومەتی بچوك دروست دەكرێت. 

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بارودۆخی عیراق بەهەلومەرجێكی سەختدا تێپەڕدەبێت و بەرەو ئایندەكی نادیار دەڕوات، بۆیە ئێستا لەهەموكات زیاتر مەترسی لەسەر گەلەكەمان و كوردستان هەیەو هەرێمەكەمان زیاتر پێویستی بەیەكڕیزی هەیە بۆ پاراستنی قەوارەو دەستكەوتنەكانی گەلەكەمان.

وتیشی: یەكێتی قوربانی زۆری لەو پێناوەدا داوە، بۆیە لەپێناو پاراستنی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی هەمیشە لەگەڵ لایەنەكان ئامادەی یەكڕیزین لەپێناوخزمەتكردنی گەلەكەمان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان.

وتەبێژی یەكێتی راشیگەیاند: لە خەڵكی خۆمانی ناشارینەوە زۆر نیگەرانین لەرەوتی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كە پەیوەندی ئێمەو پارتی بەردی بناغەی یەكڕیزی نیشتمانیە لەگەڵ لایەنەكانی تر، بۆیە هەركاتێك پەیوەندیەكانمان باش بوو، هاوپەیمانی باش لەنێوانمان هەبووەو خەڵك دڵنیا بووە كە دەستكەكانی پارێزراو بوو، بەپێچەوانەشەوە.

ئەوەشی وت: لەكاتی پێكهێنانی حكومەتدا قوربتانی زۆرماندا كە حكومەتێكی یەكڕیز پێكبهێنرێت و حكومەتێكی سەرتاسەری بێت، چەند مانگێك بەسەر پێكهێنانی حكومەت تێپەڕیوە، بەڵام زۆر نیگەرانین لەجێبەجێنەكردنی بەشی زۆری رێككەوتنەكە.

وتەبێژی یەكێتی راشیگەیاند: رێككەوتنی بەشداریمان لەحكومەت و پشكی یەكێتیش بەشی زۆری جێبەجێ نەبووە،  ئەوەشی جێبەجێ بووە تێبینمان لەسەری هەیە، 

ئەوەشی وت: رێككەوتنەكەشمان لەسەر دانانی پارێزگاری كەركوك هیچی جێبەجێ نەبووە، رەنگە ئێستا فرسەتی جێبەجیچكردنی لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان قورستر بوبێت، خەڵكی كەركوك و كوردستان زەررمەندی یەكەمین لەجێبەجێنەكردنی رێككەوتنەكە. 

لەتیف شێخ عومەر راشیگەیاند: نیگەرانییەكانمان لەبارەی جێبەجێنەكردنی رێككەوتنەكە گەیاندوەتە پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.

لەتیف شێخ عومەر ئەوەشی راگەیاند: لەكاتێكدا بەندەكانی رێككەوتنەكەمان لەبارەی حكومەتەوە جێبەجێ نابێت، خەڵكان بەناوی یاریدەدەرەوە حكومەتی بچوك دروست دەكرێت، لەكاتێكدا ئێمە لەگەڵ حكومەتێكی سەرتاسەرین و ئەوەش ئامانج و ئاواتی یەكێتی و خەڵكی كوردستانە، بەڵام بەم هەنگاوانە بەو ئاڕاستەیە ناڕوات. 

وتیشی: داوامانكردوە وەزیری هەرێمی ئێمە بۆ رێكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەڵام لەئێستادا ناوەندێك لەبەغدا كراوەتەوە كە لەئاستی وەزیردایەو كە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم دەكات.

لەكۆنگرەكەدا باسی لەوەشكرد: زۆر نیگەرانین لەوەی ئەنجومەنی گازو نەوت كە داهاتەكانی گازو نەوت رێكدەخات، دوای دوو مانگ لەپێكهێنانی حكومەت یەك كۆبوونەوەی نەكردوە، بۆیە مەبدەئی شەراكەتی راستەقینە لەنێوان ئێمەو پارتی جێبەجێ نەكراوە.

لەبارەی دەستگیركردنی كادیرانی یەكێتیش، وتی: كادیرو هەڤاڵەكانی یەكێتی دەستگیر دەكرێن و بەبێ دادگایكردن و لێكۆڵینەوە بۆ ماوەی چەندین مانگ لەزیندان دەمێننەوە، لەگەڵ ئەوەنین دەستگیرنەكرێن، بەڵام  كە دەستگیردەكرێن دادگایەكی ئاشكرابكرێن و وەك هەموو كەسێكی تر، وەك ئەوە نەگیرێن كە كادیرو هەڤاڵی یەكێتین.

 PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket