riklam

فستیڤاڵی هەنارو پێشەنگای وێنەگرانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

هەمەرەنگ 02:00 PM - 2019-10-31
.

.

رۆژانی هەینی و شەممە پێنجەمین فستیڤاڵی هەنار و پێشانگای هاوبەشی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان لقی هەڵەبجە بەڕێوەدەجێت.

وابڕیارە رۆژانی 1 و 2 -11-2019 تۆڕی رێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، پێنجه‌مین فیستیڤاڵی هه‌نار بۆكار و به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیه‌كان سازبكات.

کە فیستیڤاڵه‌كه‌ له‌پاركی شاری یاری هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان نمایش ده‌كرێت و میوانانیش ده‌توانن وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می خۆماڵی كڕیاری به‌رهه‌مه‌كان بن.


هاوکات پێشانگای هاوبەشی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان لقی هەڵەبجە لە پێنجەمین فیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بە بەشداری ٢٢ فۆتۆگرافەری شاری هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.


PUKmedia تایبەت

157727102019_77.jpg

75247407_941942416176495_5565419485445226496_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket