riklam

وەرزی گەڕانەوەی ژەنەڕاڵ !

ئەدەب وهونەر 07:25 PM - 2019-10-30
.

.

 جەمال غەمبار

"ئەی دەشتەکیی !
زۆر دەترسم ، تۆ هەرگیز نەگەیتە 'کەعبە' .
چونکە ئەم ڕێیەی گرتووتە
دەچێتەوە سەر 'تورکستان' !"
- موسڵیحوددینی سەعدی – (بێستانی گوڵەکان)

پایز ، کە لە دەرگا ئەدات ،
"موحەممەد" پێی دەڵێ :
کراسی گەڵاکانت بە ڕۆحما هەڵواسە و
بە ڕووتیی وەرە ژوورەوە !
***
پایز ، کە ڕێگەی ماڵەوە  ون دەکات
خۆی دەکات بە کوخە سپییەکەی 'موحەممەد' دا !
***
پایز ، کە لەگەڵ 'موحەممەد' دەچێتە پیاسە ؛
پێکەوە دەستی باران دەگرن و
لە سارای کۆچدا  ون دەبن !
***
 پایز ، کە دەچێتە بازاڕ
لەگەڵ کڕینی هەندێ هەور و ڕەشەبا 
چەتری شیعرێکیش بۆ 'مەحەممەد' دەکڕێت !
***
پایز ، کە لەسەر درەختەکانی باخی گشتیی هەڵدەنیشێ ،
 'موحەممەد' ، منداڵ منداڵ دەبێتەوە و
لە حیکاتەکانی دایکیا بەدەم گۆرانییەوە ، - ئاو - دەنووسێتەوە :  
"پایزێ ، باری کرد ، کەس نەیگێڕاوە
بۆ خۆم دڵی تەنیایی و شیعری خۆم داوە !" 
 
***
ئەی موحەممەد !
لە پایزەوە هەتاکو شەراب
عومرێکە من بەڕێوەم بگەمە کەعبەی دڵ !
لە تەمی غوربەتەکەی تۆدا ون دەبم و
کەچی هەرگیز ناگەمە ئەوێ . 
ئەی موحەممەد !
چاوەڕێم بە ، هەتا لە مردن دێمەوە .
سیگاری شیعرێک و
چاکەتە بۆرەکەی خۆتم بدەرێ ،
ئەی 'موحەممەد' ، ئەی خۆری من !

 سێپتامبەری 2018 – ئەدیلاید---

بۆ هاوڕێم : محەمەد عومەر عوسمان – ی شاعیر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket