riklam

پیرە: سوید هەمیشە پشتیوانی گەلی کورد بون

ی.ن.ک‌‌ 04:52 PM - 2019-10-30
.

.

سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى‌و لێپرسراوى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كان، پێشوازیكرد له‌ وەفدێكی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد  كە پێكهاتبوون لە بەڕێز لێنارد لینەر جێگری باڵیۆزی سوید لە بەغداد ، بەڕێز كریستۆفەر بێرنەت بەرپرسی (sida) بۆ هاوكاری مرۆیی لە باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد ، بەڕێز بۆتان سالح كارگێر و یاریدەدەری تایبەتی كونسڵی سوید لە هەرێمی كوردستان .

‏‎لەدیدارێكی نێوان هەردوولادا  په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردولا و دوایین پێشهاته‌كانى كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ تاوتوێكران.

سەعدی ئەحمەد پیرە ستایشى هه‌ڵوێستى گه‌ل‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانى سویدى كرد، كه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانى گه‌لى كوردستان بوونه‌،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌ سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ پشتیوانیكردنى گه‌لى كوردستان له‌ ڕۆژئاوا و راگرتنى شه‌ڕو پێشكه‌شكردنى هاوكارى مرۆیى بۆ ئاواره‌كان.

لاى خۆیانه‌وه‌ وه‌فدى باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد  په‌رۆشى خۆیان پیشاندا بۆ به‌هێزتر كردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا و رۆڵى یه‌كێتى-یان به‌گرنگ زانى به‌هۆى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ له‌مێژینه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ سۆسیال دیموكراته‌كانى ئه‌وروپاو سوید به‌تایبه‌تى هەیانە.

لە درێژەی دیدارەكەدا وەفدی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد ڕایانگەیاند حكومه‌تى سوید به‌بڕى ده‌ ملیۆن یۆڕۆ كۆمه‌كى مرۆیى پێشكه‌ش به‌ڕەوشی خزمەتگوزاری لە رۆژئاواى كوردستان ده‌كات، له‌ سه‌ر ئاستى په‌رله‌مانى یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردۆته‌وه‌ بۆ پشتیوانى گه‌لى كوردستان.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket