riklam

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی ئەڵمانیا كۆدەبێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 04:02 PM - 2019-10-30
.

.

لە دەباشان بافڵ تاڵەبانی چاویكەوت بە سڤێن كڕاوسپێ كونسوڵی ئەڵمانیا لە ھەرێمی كوردستان بە وەكالەت

لەدیدارێكدا بافڵ تاڵەبانی تەئكیدی لەخواستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردەوە لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەكان و بەھێزكردنی ھاریكاری ھاوبەش لەگەڵ  ئەڵمانیا  لە بوارە جیاجیاكاندا بە شێوەیەك خزمەت بە سەقامگیری ئاسایش و ئارامی و ئاوەدانی زیاتری ھەرێم و ناوچەكە بكات.

ھەروەك سوپاس و ستایشی حكومەت و گەلی ئەڵمانیای كرد كە لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی داعش كە ھاوكارو پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە و گەلی كوردبوون و بڕیاری بەردەوام بوونشیانی بۆ ھاوكاریكردنی ھێزی پێشمەرگە بە ھەنگاوێكی باشتر وەسفكرد بۆ رێكخستنەوە و زیاتر مەشقپێكردنی ھێزی پێشمەرگە.   

ھەر لە دیدارەكەدا گۆڕانكاری و پێشھاتە سیاسییەكانی ناوچەكە خرایەبەرباس و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا.


PUKmedia  تایبەت

 

78768.jpg

11.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket