عیراق دوو فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی نه‌كڵۆك!
ی.ن.ک 10:03 AM - 2019-10-30.
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌ر رۆژگارێك، دیارده‌ی سیاسی و ده‌ركه‌وته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازی هه‌یه؛ له‌ناو هه‌ر دیارده‌یه‌كی سیاسیش و ده‌ركه‌وته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا، فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی جیاوازیش سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. به‌ڕونكردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، ده‌چینه ناو بابه‌ته‌كه.
له شارستانیه‌تی گریكه‌وه، باسی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی هه‌یه. له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مه‌وه، ئاكامی دۆزینه‌وه‌ی زانستی، راچه‌نینی ئه‌قڵ رویدا و زانستی سروشتی جێگه‌ی به میتافیزیقیا لێژ كرد، له‌مه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی نوێ سه‌رهه‌ڵده‌دا و زانسته دۆزراوه‌كانیش ده‌بنه هه‌وێنی فه‌لسه‌فه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كاندا، فه‌لسه‌فه و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، ته‌نها بناغه‌ی زانستیان بۆ ده‌مێنێته‌وه. زانست بنه‌چه‌ی جوداو فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیش رێچكه‌ی خۆی جیاكرده‌وه.
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، سیاسه‌تی له قاڵبی وشكی سیاسه‌ت ئازاد كرد و كردیه رێبازێكی زانستی. واتا: فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و زانستی سیاسی، یه‌ك ئاراسته‌ن. هه‌ردوكیان له‌ناو جومگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا كاران.
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، له قۆناغێك و سه‌رده‌مێك چه‌ق نابه‌ستێ. به‌ڵكو له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كاندا، ده‌گۆڕێ. هیگڵ ده‌ڵێ: فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ركه‌وتانه‌یه كه بونیان هه‌یه. یان ئه‌وه‌ی كه ده‌ركه‌وتوه‌و له‌ڕێی ئه‌قڵه‌وه لێكبدرێته‌وه. هه‌روا ده‌ڵێ: ئه‌ركی فه‌لسه‌فه لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و روداوانه و ئه‌و دیاردانه‌یه كه هه‌ن، هه‌تا رێی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بدۆزنه‌وه. هیگڵ له‌م تێكسته‌دا پێمان ده‌ڵێ: فه‌لسه‌فه زاده‌ی ئه‌قڵه‌و ئه‌قڵیش بناغه‌ی بڕیاره‌كانه.
به‌گشتی، هه‌تا نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر، بنچینه گشتیه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، ده‌یخوارد، به‌ڵام له ده‌هه‌كانی رابوردوه‌وه، بیرمه‌ند و تیۆرسیۆنه‌كان، سه‌رقاڵی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانی نوێن. تا گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناغه‌و ئه‌م دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه نوێیانه، ئیتر جیهانگیری و له‌م دوو ده‌هه‌یه‌ی دواییشدا، سۆسیال – میدیا، خه‌ریكه ته‌واوی قاڵبه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانی پێش خۆی، له مۆزه‌خانه‌ی كلاسیك‌دا ریز ده‌كات و باری بابه‌تی، بۆ، په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی نوێگه‌ری ده‌سه‌پێنێ. ئه‌قڵیش كه سه‌رچاوه‌ی بڕیاره‌كان و زاده‌ی فه‌لسه‌فه‌یه، ئیتر له‌م قۆناغه‌شدا ئه‌ركێتی له‌به‌ر رۆشنایی گۆڕانكاریه‌كان فه‌لسه‌فه‌ی نوێگه‌ری سیاسی دابهێنێ.
له‌نیو سه‌ده‌ی رابوردودا، به به‌راورد به‌سه‌ده‌یه‌ك زیاتری پێش خۆی، ره‌وتی گۆڕانكاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، گۆڕانكاری خێراتریان به‌سه‌ردا هاتوه‌و دێت؛ له‌خۆڕا، شوره‌وی و شوره‌وی په‌یڕه‌وه‌كان، له كۆتایی هه‌زاره‌ی دوه‌مدا دانه‌ڕوخان. دوای ئه‌وه‌ش، زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی سیسته‌می نوێی جیهان، تا ده‌گاته جیهانگیری، ئه‌مانیش، له‌پڕ، پێكنه‌هاتن؛ لایه‌نی كه‌م، له دوای ئاوابونی جه‌نگی سارده‌وه، دیارده ده‌ركه‌وتوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌و راستییه‌یان سه‌لماند، كه ته‌واوی گۆڕانكاریه‌كان، ته‌نهاو ته‌نها شه‌ته‌ك دراوی مه‌تریالیزمی مێژوویی نین. كاریگه‌ری تریش، ئاراسته‌ی روداوه‌كان دیاری ده‌كه‌ن. له‌وانه، ئاین‌و مه‌زهه‌ب (ئه‌گه‌ر بۆ قۆناغێكیش بوبێ!) ئه‌م راستیانه، تێكڕا بابه‌تی نوێی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بزوتنه‌وه سیاسیه‌كانیشن، ته‌نانه‌ت بۆ چه‌پی ریالیستی دیموكراتخوازه‌كانیش.
سۆسیال- میدیا و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی نوێ
چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه، دیارده‌ی دیكه‌ی هه‌ره كاریگه‌ر، كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و روداوه‌كان هه‌بووه. ده‌توانین بڵێین زیاتر له ژێرخانی ئابوری كلاسیكی و ئاین و مه‌زهه‌بیش، بنچینه چینایه‌تی – كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی گۆڕیوه‌و فه‌لسه‌فه‌ی مه‌تریالیزمی مێژووییشی خسته‌وه به‌رده‌م روانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌و ئابوری سیاسی نوێ. ئه‌ویش، له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌كنه‌لۆژیای نوێ‌و ته‌كنیكی نوێی ته‌كنه‌لۆژیا، كه ئینته‌رنێتیش بۆ بواره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر كاریگه‌ره‌و بۆ سه‌رچاوه‌ی زانیاری و زانستیش گوگڵ و، ویكیپیدیا و ئاڵته‌ڤیسكا، ئه‌مانه وه‌كو چاوگ و ئه‌ندازیاری سێرچی ته‌واوی زانیاریه‌كانن. به‌تایبه‌تی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ته‌واوی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. هه‌روا نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری سیاسیش هه‌یه.
ته‌كنه‌لۆژیاو ته‌كنیكی نوێی ئینته‌رنێت، له رۆژئاوا، ئاكامی گه‌شه‌كردنێكی سروشتی قۆناغه‌كانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، به‌ره به‌ره خه‌مڵیوه. تا گه‌یشتۆته لوتكه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای لیزه‌ر، نه‌ك بۆ ته‌نها ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و حوكمڕانی، به‌ڵكو بۆ زانسته‌كان و ژینگه و گه‌ردونیش. وه‌لـێ، له‌و وڵاتانه‌ی هێشتا ئاین و عه‌قیده هه‌ژمونی له‌سه‌ریان هه‌یه، یان ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی ژێرخان و سه‌رخانیان، له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ سه‌ده‌ی هاوچه‌رخ وه‌رنه‌چه‌رخاون، ئه‌م كۆمه‌ڵانه، كێشه‌گه‌لێكی بێڕاده‌ی ئاینگه‌رایی و نه‌رایتگه‌رایی كۆن؛ هێشتا له هه‌ناویاندا په‌نگی خواردوه و بۆته به‌ربه‌ستی هزری و روحی له چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی زانستیانه‌یان له گه‌ردون و ژیان و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی. بۆیه كاتێك، ئاده‌میزاد تێكڕا، له دوای جه‌نگی سارده‌وه پێی ناوه‌ته سه‌رده‌می جیهانگیری، گۆی زه‌وی دابه‌شبۆته سه‌ر دوو ئاراسته‌ی ناكۆك و نه‌كڵۆكی سه‌ره‌كی له گۆڕانكاری؛ ئاراسته‌یه‌كی پێشكه‌وتوی هه‌ڵگری چه‌مكه‌كانی هاوچه‌رخه. ئاراسته‌یه‌كی كۆنخوازیش، كه (جارێ!) هزره گشتیه‌كه‌ی كڵۆم دراوه؛ له ده‌وروبه‌ری ئه‌م دوو ئاراسته‌یه‌شدا، له به‌شێكی وڵاتاندا، له‌وڵاته كۆنخوازه‌كان باشتر، پێشكه‌وتن وه‌دی هاتووه. به‌ڵام زۆریان ماوه بگه‌نه وڵاتانی پێشكه‌وتوو، وه‌كو هیندستان، سنگاپوره، وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین، مالیزیا.. تاد.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌خشه كۆمه‌ڵایه‌تی – سیاسیه‌ی وڵاتانه‌دا، ده‌بینین، رۆژئاوای جیهان مه‌ترسی دروستبونی هێزی تیرۆریزمی سه‌له‌فی مه‌سیحیه‌تی تیا نه‌ماوه.
له‌وڵاته مامناوه‌ند پێشكه‌وتوه‌كاندا، پاشماوه‌ی بیر‌و نه‌ریتی دواكه‌وتویان تیادا ماوه، به‌ڵام هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، كۆتایی هاتووه.
هزری داخراوی كۆنخوازی
له‌وڵاته كۆنخوازه‌كاندا، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هه‌ژمونگه‌ری ئیسلامگه‌ریان قوڵه، ئه‌مانه، به‌شی زۆریان، مه‌ترسی گه‌وره‌ن كه له‌ناو ئیسلامی نه‌ریتخوازی، به‌شێكی به‌رچاویان هه‌ڵه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هێزی سه‌له‌فیزمی توندڕه‌و، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ریاندا، هێزی پێشكه‌وتوی كۆمه‌ڵایه‌تی بتوانێ، په‌رچه‌كرداری هه‌بێ. بۆ؟
چونكه هێزه پێشكه‌وتوه‌كه، له‌م وڵاتانه‌دا، له‌سه‌ر بنه‌مای شۆڕشی دیموكراسی و گۆڕانكاری رۆشنگه‌ری، رانه‌وه‌ستاون. به‌ڵكو ئه‌ندێشه‌ی ئاینیان به‌بیری پێشكه‌وتوو، تاڕاده‌یه‌ك موتوربه كراوه، به‌ڵام موتوربه‌كراوی ئه‌وتۆ نییه، بیری كۆنخوازی گۆڕیبێ!
ئه‌م كارلێك ئاوێته‌یه (تفاعل المختلگ) به‌جوانی له دۆخی ئێستای خۆپیشاندان و راپه‌ڕین و جه‌نگی دژواری سه‌له‌فیه‌ته خۆكوژه‌كان، به‌رجه‌سته‌یه. به‌تایبه‌تی، كاتێك راپه‌ڕینی وڵاتانی ئیسلامگه‌را، به راپه‌ڕینی هۆنكۆنگ و كاته‌لۆنیاو شیللی به‌راورد ده‌كرێ، ته‌نانه‌ت به لوبنان و جه‌زائیریش، جوانتر جیاوازیه‌كه ده‌زانرێ. له وڵاتانی ئیسلامگه‌رادا، چه‌ندین ئاراسته‌ی زه‌ق زه‌ق ده‌بینرێ.
ـ ئاراسته‌ی یه‌كه‌می؛ هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆپارێزی سیاسی (نیشتمانی، دیموكراسی، مه‌ده‌نی و ناسیۆنالیستی.. تاد).
ـ ئاڕاسته‌ی دوه‌می؛ هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسلامگه‌ر – مه‌زهه‌بگه‌را.
ـ ئاراسته‌ی سێهه‌می؛ هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی – سه‌له‌فیگه‌را.
ـ ئاڕاسته‌ی چواره‌می؛ هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی – راپه‌ڕیوی ژێر كاریگه‌ری سۆشیال – میدیای پێشڕه‌و.
چواره‌م ئاراسته، به‌زۆری نه‌وه‌ی تازه پێگه‌یشتوی سه‌رده‌مه‌كه‌ن. واتا: نه‌وه‌ی دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئینته‌رنێتن.
له وڵاتێكی وه‌كو عێراقدا، راپه‌ڕینه‌كه جیاوازتره له راپه‌ڕینه‌كه‌ی جه‌زائیرو لوبنانیش. بۆ؟
له لوبناندا، به حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌ڵكه‌وته‌ی سه‌ر رۆخی ده‌ریان‌و پێكهاته‌یه‌كی مه‌سیحی به‌هێزیان هه‌یه. بۆیه بیری مه‌ده‌نی له عێراق به‌هێزتره، ته‌نانه‌ت كولتوری دیموكراسی و ئازادیه سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌شی پیشكه‌وتوتره، هه‌روا كاریگه‌ری كولتوری فه‌ره‌نساو رۆژئاواشیان له‌سه‌ره، بۆیه ده‌بینن، دیارده‌ی مه‌ده‌نیه‌ت، زیاتر له روداوی توندوتیژی، ئاراسته‌ی راپه‌ڕینه‌كه ئارام ئارام ئه‌بزوێنێ و هونه‌رمه‌ندانیش به‌زۆری به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.
تاڕاده‌یه‌ك، له جه‌زائیریشدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وا بۆ چل هه‌فته‌یه، خۆپیشاندانی هه‌ینیه‌كان به‌رده‌وامه، كولتوری مه‌ده‌نی كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ریاندا. ئه‌میش، په‌یوه‌ندی به هه‌ڵكه‌وته‌ی سه‌ر ده‌ریاو كاریگه‌ری فه‌ره‌نساوه هه‌یه. بیریشمان نه‌چێ، جه‌زائیریه‌كان، له‌نه‌وه‌ده‌كاندا ده‌ردی سه‌له‌فیه تیرۆریسته‌كانیان چه‌شتوه‌و ئێستا كاریگه‌ریان كه‌متره له سوریا، عێراق، لیبیا و یه‌مه‌ن.. تاد. بۆیه، تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو، راپه‌ڕینه به‌رده‌وامه‌كه‌ی ئه‌مانیش، ئارام ئارام ده‌بزوێ. شایه‌نی باسیشه، وڵاتانی رۆژئاوای عه‌ره‌بی (تونس، مه‌غریب، جه‌زائیر) ئێستا بونه‌ته ناوه‌ندێكی گرنگی خه‌باتی مه‌ده‌نی و بیری فه‌لسه‌فی و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی نوێش. چه‌سپاندنی ده‌ستوری مه‌ده‌نی گه‌لپه‌سه‌ندی تونس به‌ڵگه‌یه.
وه‌لـێ.. له‌م عێراقه عه‌ره‌بیه به‌زۆر پێكهێنراوه‌ی سه‌رده‌می داگیركاری بریتانیا، كه به‌زۆر باشوری كوردستانی پێوه لكێندراوه، دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌لومه‌رجی سیاسی و هزری رای گشتی، تاڕاده‌یه‌ك، له دۆخی یه‌مه‌ن ده‌چێ.
عێراق و هه‌ژمونگه‌ری ئایینی
له عێراقدا، له (1958) وه، به‌رده‌وام حكومه‌ته‌كان گۆڕدراون. (16) ساڵیشه، رژێمی سه‌دام روخاوه. جگه له‌وه‌ی پێشینه‌یه‌كی چاكی ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری، له ژێر كاریگه‌ری نوێگه‌ری ده‌وروبه‌ردا هه‌بووه. به‌ڵام، له‌سه‌ده‌ی هه‌شته‌مه‌وه كه له‌عێراقی عه‌ره‌بیدا به‌تایبه‌تی له‌به‌سره‌و به‌غداد، موعته‌زیله‌كان (سه‌ده‌ی دووه‌می كۆچی)و (بیت الحكمه) و ئه‌ندێشه‌ی بیركردنه‌وه‌ی نوێ له ئاین و مه‌زهه‌ب، سه‌ركوت كراون، هه‌تا ده‌گاته ئێستاش، عێراق، هێنده‌ی خوێنی تیا رژاوه‌و ئازادیخوازانی تیادا نێژراوه، زۆر له‌وه كه‌متر، بیر له رزگاركردنی كۆمه‌ڵی عه‌ره‌ب له ئه‌ندێشه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست كراوه. ئه‌وه‌ی وردی كتێبی (مێژووی خوێناوی عێراق- باقر یاسین) ببێ، سه‌ری سوڕده‌مێنێ له‌و هه‌موو كوشتارگه‌و خوێنڕێژیه‌ی له‌عێراقی عه‌ره‌بیدا ئه‌نجامدراوه. (76) خه‌لیفه و سوڵتانی ئیسلامی ته‌نها له‌ناو به‌غداد كوژراون. سه‌ره‌ڕای ئه‌و تاوانانه‌ش ناوه‌نده‌كانی مه‌زهه‌بی (شیعه – سوننه)ی چه‌ق به‌ستوو، بۆ بره‌ودان به ئه‌ندێشه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، له بزوتنه‌وه ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌كان، زۆر كاریگه‌رتر بون، به‌ڵكو له بزوتنه‌وی سیاسیش، له‌پێناو هزری دیموكراسی و رۆشنگه‌ریدا.
له دوای روخاندنی سه‌دام، ئه‌م راستییه، سه‌باره‌ت به شیعه‌و سوننه، دوای (82) ساڵ له خه‌باتی نیشتمانی (1921-2003) و په‌یدابونی پارتی سیاسی.. تاد. باشتر ده‌ركه‌وت كه كۆمه‌ڵی عێراقی عه‌ره‌بی، هێشتا چه‌ند نه‌كڵۆكه، بۆیه له‌بری دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی دیموكراسی، كه‌چی له‌ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌كانداو له‌نوسینی ده‌ستوری گه‌لپه‌سه‌ندیشدا، شیعه‌گه‌راو سونیگه‌را، هه‌ژمونیان قوڵ قوڵ ده‌ركه‌وت. له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی ره‌سمی و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م دوو مه‌زهه‌به‌ش دا، ره‌وته سه‌له‌فییه خۆكوژه‌كان زیاتر له خه‌باتی چه‌پ و دیموكرات و مه‌ده‌نیه‌كان، بره‌ویان هه‌بوو. ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقیش، لێوان لێوه له بیری ئیسلامگه‌رای كۆنخوازی، به‌تایبه‌ت شیعه‌گه‌را.
ئه‌م دۆخه سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تی – مه‌زهه‌بیه، ده‌وروبه‌ری (15) ساڵی دوای سه‌دامی خایاند. به‌ڵام له پاره‌وه، له‌ژێر گۆڕانكاریه‌كان و كاریگه‌ری سۆسیال – میدیاداو به‌هۆی به‌رده‌وامی راپه‌ڕینه‌كانی وڵاتانی دیكه‌دا، به‌تایبه‌تی گه‌نده‌ڵی و مشه‌خۆری و گزی كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌تا هاتووه ته‌شه‌نه‌یان سه‌ندووه. تا ئه‌و راده‌یه كه ناوه‌نده داراییه جیهانیه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه له (15) ساڵی رابوردودا (368) ملیار دۆلاری به گه‌نده‌ڵی دزراو، ته‌نها بۆ بریتانیا گوازراوه‌ته‌وه. جگه له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ده‌وروبه‌رو جیهان. ئیتر له پاره‌وه، ناڕه‌زایی له به‌سره‌و به‌غداد و چه‌ندین شاری دیكه، ته‌نانه‌ت كه‌ربه‌لاو نه‌جه‌فی شیعه‌كانیشی گرتۆته‌وه، خه‌باتی نه‌وه‌ی سه‌رده‌م، به‌ره به‌ره گه‌شه ده‌كات و گه‌یشته راده‌ی راپه‌ڕینی هه‌فته‌ی رابوردوو، كه ئاشكرا، هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ و به‌ئاراسته‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی نوێ، كه جیاوازه له خه‌باتی سیاسی سه‌راپای سه‌ده‌ی رابوردوی عێراق، نه‌وه‌ی سه‌رده‌م دابه‌زیونه‌ته بۆته‌ی خه‌بات.
سۆسیال-میدیا و به‌ربه‌ستی خوساو
ئێستا، به‌ربه‌سته‌كانی مه‌زهه‌بی و یاسایی و زه‌برو زه‌نگ، تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو خوساوون. نه‌وه‌ی گۆڕانكاریه‌كان، راچڵه‌كین و داوای گۆڕانكاری هه‌مه‌لایه‌نه ده‌كه‌ن. خۆپیشاندان، به‌ئاراسته‌ی راپه‌ڕین رابه‌رایه‌تی ده‌كرێ. دروشمی سه‌ره‌كیش، دوژمنایه‌تی گه‌نده‌ڵی و داخوازی خۆشگوزه‌رانی و دادپه‌روه‌رییه.
گه‌نده‌ڵكاران، له‌به‌رچاوی رای گشتی وه‌كو دێوه‌زمه‌ی دزێویان لێهاتووه. ته‌نها دروشمی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی له شه‌قامێكدا، به‌سه بۆئه‌وه‌ی شه‌قامی سیاسی راپه‌ڕێنێ. به‌درێژایی مێژووی عێراقی عه‌ره‌بی، هه‌رگیز، هیچ داخوازییه‌كی تر، به‌ئه‌ندازه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی، دژی حكومه‌ته‌كان خه‌ڵك بزوێن نه‌بووه. گه‌نده‌ڵكارانیش، وه‌كو جرجی تۆقیو له‌ناو ته‌ڵه‌ی ته‌قیو لنگه‌فرتێیانه.
به‌رامبه‌ر راپه‌ڕیوانی نه‌وه‌ی سۆسیال – میدیا، ئه‌م كاربه‌ده‌سته كه‌ته كه‌تانه، ئه‌م گه‌نده‌ڵه خاوه‌ن هێزی چه‌كدارو سه‌فته سه‌فته دۆلار دزانه، هێنده شه‌رمه‌زاری په‌رێزی ناپاكیانن، وه‌كو خۆفرۆشه‌كانی دوای راپه‌ڕینی (1991) یان لێهاتووه، نازانن فه‌رده (25) دیناری جاشایه‌تیان چی لێبكه‌ن.
راپه‌ڕینی ئێستا، كاریگه‌ریه‌كانی ته‌نها سیاسی نابن. به‌ڵكو ره‌هه‌ندی گۆڕانكاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی، هاوكاتی گۆڕانكاری جیهانگیری، هه‌تا دێت، له هه‌موو بارێكه‌وه، پترو پتر ده‌رده‌كه‌وێت، لێره‌شه‌وه، قۆناغی سیاسی نوێ و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی نوێگه‌ری، دێته ئاراوه. فه‌لسه‌فه سیاسییه نوێگه‌ریه‌كه‌ش، ته‌نانه‌ت له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی سه‌رده‌می پێش جیهانگیری و سۆسیال – میدیا جیاوازتر و كاریگه‌رتر ده‌بێ، له خوڵقاندنی رایه‌كی گشتی سه‌رده‌مه‌كه و سیسته‌می سه‌رده‌مه‌كه و خه‌باتی دیموكراسی – مه‌ده‌نی سه‌رده‌مه‌كه‌ش. واش دیاره، هه‌ر له بۆته‌ی ئه‌م خه‌باته مه‌ده‌نیه هاوچه‌رخه‌داو له‌م ده‌هه‌یه‌دا، بیری دیموكراسی-رۆشنگه‌ری هاوچه‌رخ، به‌سه‌ر بیری تۆتالیتاریزمی روحیدا، سه‌رده‌كه‌وێ.. ته‌نانه‌ت له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا. زۆرتریش، له بواری خه‌باتی ژناندا. ته‌نها ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ش، هێزی دیموكراسی كۆمه‌ڵایه‌تی دێنێته كایه‌و پرۆسه‌ی دیموكراسیش، ده‌به‌ستێته‌وه به دادپه‌روه‌ریی راسته‌قینه. هه‌تا ئه‌م وه‌رچه‌رخانه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌ش، له‌عێراق و كوردستاندا، به ئاراسته‌ی رۆشنگه‌ری و مه‌ده‌نی هاوچه‌رخ روونه‌دات، مه‌حاڵه، دیموكراسی و یه‌كسانی ژن و پیاو و دادپه‌روه‌ری بێته‌دی.
مه‌لا به‌ختیار
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18