riklam

سه‌عدی پیره‌: ئه‌وروپا كۆمه‌كی مرۆیی رۆژئاوا بكات

ی.ن.ک‌‌ 05:58 PM - 2019-10-29
.

.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ باڵیۆز ئورس ڤۆن ئارب به‌رپرسی دۆسیه‌ی كۆچبه‌ران له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویسرا.

له‌ دیدارێكی نێوان هه‌ردوولادا، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولاو دوایین پێشهاته‌كانی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ تاوتوێكران.

دواتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ رایگه‌یاند: سوپاسی گه‌ل‌و حكومه‌تی سویسرای ده‌كات، كه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانی گه‌لی كوردستان بوون. جه‌ختیشیكرده‌وه‌، له‌ سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ پشتیوانیكردنی گه‌لی كوردستان له‌ ڕۆژئاواو راگرتنی شه‌ڕو پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئاواره‌كان.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ داواشیكرد، حكومه‌تی سویسرا كۆمه‌كی مرۆیی پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كانی رۆژئاوا بكات‌و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاش هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ گه‌لی كوردستان له‌ رۆژئاوای كوردستان بده‌ن .

لای خۆیانه‌وه‌ وه‌فدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویسرا په‌رۆشی خۆیان پیشاندا بۆ به‌هێزتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولاو رۆڵی یه‌كێتی-یان به‌گرنگ زانی به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ له‌مێژینه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ سۆسیال دیموكراته‌كانی ئه‌وروپا و سویسرا به‌تایبه‌تی هه‌یانه‌.

راشیانگه‌یاند: له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردۆته‌وه‌ بۆ پشتیوانی گه‌لی كوردستان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket