riklam

سلێمانی.. هونه‌رمه‌ندان به‌ ره‌نگ پشتیوانی له‌ رۆژئاوا ده‌كه‌ن

ئەدەب وهونەر 05:45 PM - 2019-10-29
.

.

به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی بیانی پێشانگایه‌كی كاریكاتێری له‌ سلێمانی كرایه‌وه‌ .

ناوه‌ندی حه‌وت ره‌نگه‌ بۆ هونه‌ر له‌هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی پێشانگایه‌كی كاریكاتێری نێوده‌وڵه‌تی به‌ناونیشانی (هه‌موومان رۆژئاواین) وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ رۆژئاوای كوردستان و دژی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا، به‌ به‌شداربوونی 21 وڵاتی جیهان ده‌كاته‌وه‌و تێیدا 48 تابلۆی كاریكاتێری نمایش ده‌كات.

به‌ختیار سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی حه‌وت ره‌نگه‌ بۆ هونه‌ر ده‌رباره‌ی پێشانگاكه‌ وتی: له‌پێناو پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان له‌ رۆژئاوای كوردستان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر كاره‌ سه‌ربازییه‌ ناڕه‌واكانی توركیا،  پێشانگایه‌ك به‌به‌شداری 21 وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌ختیار سه‌عید راشیگه‌یاند: پرسه‌كه‌مان ناوخۆیی نییه‌و  ته‌نها په‌یوه‌ست بێت به‌رۆژهه‌ڵاته‌وه‌، به‌ڵكو پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی جیهانییه‌، ئه‌م جه‌نگه‌ی كه‌ له‌دژی گه‌له‌مان له‌ رۆژئاوا به‌رپابووه‌، جه‌نگێكی پووچه‌ڵ و ناڕه‌وایه‌، دوژمنه‌كانمان مه‌به‌ستیانه‌ ده‌ستبگرن به‌سه‌ر سوریاداو خێروبێره‌كه‌ی به‌تاڵان ببه‌ن.

PUKmedia عه‌دنان جاف /سلێمانی



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket