riklam

قادر عەزیز سەردانی مەكتەبی شەهیدان دەكات

ی.ن.ک‌‌ 04:59 PM - 2019-10-29
.

.

سەعات 12:00ی ئەمڕۆ قادرعەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەردانی مەكتەبی شەهیدانی یەكێتی كرد و  لەلایەن بەرپرس و ئەندامانی مەكتەبەوە پێشوازی لێكرا.

لە سەردانەكەدا قادرعەزیز پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە شێخ میقداد وەك بەرپرسی تازەی مەكتەب كرد ، هەروەك دەستخۆشی لە ستافی مەكتەبی شەهیدان كرد كە لە ماوەی رابردوودا دڵسۆزانە كاروباری مەكتەبەكەیان بەسەركەوتوویی راپەراندووە.

هەر لە درێژەی دیدارەكەدا قادرعەزیز وتی: مەكتەبی شەهیدان وەك مەكتەبەكانی تر نیە كە تایبەت بێت تەنها بە بوارێك ، بەڵكو مەكتەبی هەمووانە ، چونكە شەهیدە نەمرەكان شەهیدی هەموومان و سەرجەم گەلەكەمانن.

ئەو هەڤاڵانەش كە لەم مەكتەبەدا كار دەكەن زۆربەیان كور و برا و كەس و كاری شەهیدە سەربەرزەكانن ، بۆیە دڵنیام كە لە هەمووان زیاتر لە گەورەیی قوربانی شەهیدەكانمان و ئیش و ئازاری خانەوادە سەربەرزەكانیان دەكەن و هەر بەم گیانەشەوە خزمەتیان دەكەن.

لە كۆتایی سەردانەكەدا قادرعەزیز بەڵێنی پێدان كە داخوازیەكانیان دەگەیەنێتە مەكتەبی سیاسی و لە رووی راگەیاندنیشەوە لەمەودوا بایەخی زیاتر بە بڵاوكردنەوەی كاروچالاكی مەكتەبەكەیان دەدات.

 

PUKmedia  تایبەت

 

 

 

 

555.jpg

8676.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket