riklam

چى پێویستى بە چی یە ؟

بابەتی گۆڕاو 01:12 PM - 2019-10-29
.

.

چى پێویستى بە چی یە ؟

گەنجان بیرە و نێرگەلە

شایی عەرەب هەلهەلە

نسکێنەى گەرم سەبر

سەیران سابات و کەپر

ترامپ زەڕەیەک شەرەف

دەروێش عەبدوڵڵا یەک دەف

مزگەوت خەتیب و ئیمام

ئافرەت سۆز و ئیهتیمام

کۆرپە شیر و لای لایە

ئاگرى نەورۆز تایە

باران و بەفر هەور

دیکتاتۆر زوڵم و جەور

ئێران حیزبوڵڵا و حوسى

بەششار سیلاحى رووسى

راوچى دێوجامە و تاپڕ

سوخمە جووتێ مەمکى خڕ

وەزیر قات و بۆینباخ

پلە و پۆست خەباتى شاخ

سیاسەتمەدار حورمەت

ئینتیهازى بەفرسەت

دواى کەباب خواردن چایەک

عێراق بە فاتیحایەک

مەشتەل نەمام و شەتڵ

کوردیش زەڕەیەک عەقڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket