داهێنانێك بۆ نه‌خۆشانی زیهایمه‌ر

داهێنانێك بۆ نه‌خۆشانی زیهایمه‌ر


29/10/2019 12:09:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

داهێنانێكی نوێ ڕاده‌ی زیهایمه‌ر لای ئه‌وانه‌ی توشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بوون كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

وه‌ك ئاشكرایه‌ ساڵانه‌ له‌دنیادا هه‌زاران كه‌س به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ندا دوچاری نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه‌"زیهایمه‌ر" ده‌بن،بۆ كۆتایی هێنان به‌و نه‌خۆشیه‌و له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌ زانستیه‌كاندا ژماره‌یه‌ك له‌لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌وبواره‌ گه‌شتنه‌ داهێنانێك ئه‌ویش دروستكردنی ئامێرێكه‌ كه‌یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ئه‌دات لای ئه‌وانه‌ی كه‌ توش بوون كه‌خۆی له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی پرۆتیندا ده‌بینێت له‌ناو شانه‌كانی مۆخ دا.

ساڵانێكه‌ زانایانی و پزیشكانی پسپۆری ئه‌و بواره‌ گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی پرۆتینێكی دیاریكراو له‌ده‌ماغ دا ده‌بێته‌ هۆكاری توشبوون به‌نه‌خۆشی زیهایمه‌ر..ئه‌مه‌ زیادبونه‌ش له‌ناو  خانه‌ی مۆخ دا ده‌بێته‌ هۆی ڕاگرتنی  ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندیه‌ سروشتیه‌كان.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی Medical News Today بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ زانایان له‌دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی پراكتیكی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌توشبوانی ئه‌و نه‌ۆخۆشیه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامێرێكه‌وه‌ كه‌شه‌پۆلی دیاریكراوی كاروموكناتیسی كاری له‌سه‌ر ده‌كات ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و خانانه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و هۆرمۆنانه‌ كارده‌كات و پرۆسه‌ی زیهایمه‌ر وه‌ك نه‌خۆشیه‌كه‌ بوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌.

زانایان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌م كاره‌یان له‌رێگه‌ی هه‌شت كه‌سی توش بوو به‌و نه‌ۆخۆشیه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌ به‌پێی ئاستی جیاجیای ڕاده‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌دا ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامێره‌ نوێیه‌ ڕۆژانه‌ دووجار له‌ماڵدا بۆهه‌ر جارێكیش ماوه‌ی سه‌عاتێكی ویستوه‌و نه‌خۆشه‌كه‌ ماوه‌ی ته‌نیادومانگی پێویست بووه‌.

له‌كۆتایی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌له‌گۆڤاری زیهایمه‌ری زانستی تایبه‌ت به‌ Journal of Alzheimer's Disease دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ زانایان له‌وه‌ تێگه‌یشتن له‌و هه‌شت كه‌سه‌ توشبوه‌دا حه‌وت كه‌سیان له‌ڕێگه‌ی شانه‌كانی مۆخه‌وه‌ به‌و چاره‌سه‌ره‌ ئاستی بیركه‌وتنه‌وه‌یان باشتربووه‌و له‌كۆتاییدا ئه‌و سه‌لمێندراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ زیادبوونی پرۆتینی "تاو وامیلیود"په‌یوه‌ندی به‌نه‌خۆشی له‌ده‌ستدانی هۆشه‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی كه‌لوپه‌لی پزیشكی"دكتۆر گاری ئارینداش" سه‌باره‌ت به‌و ئامێره‌ی دایانهێناوه‌و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌ۆخۆشیه‌و له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا كه‌له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان ئه‌نجامدراوه‌و ماوه‌ی دوهه‌فته‌ی خایاندوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ لێكدانه‌وه‌ی وردو نزیك له‌به‌رده‌وامی چاكبونه‌وه‌و دوای چاره‌سه‌ر ده‌ریخستوه‌ كه‌چاره‌سه‌ره‌كه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌بووه‌ وه‌ك پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی Medical News Today نوسیویه‌تی.

له‌و چاره‌سه‌ره‌دا كه‌تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌موو نه‌خۆشه‌كان كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی ئاشكرا كردنی لایه‌نه‌ سه‌لبیه‌كانی ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ ده‌ركه‌وتووه‌ هیچ نه‌خۆشیه‌كی تر یان خوێنبه‌ربونی هه‌ناوی به‌هۆی ئه‌و چاره‌سه‌ره‌وه‌ ڕوینه‌داوه‌..بڕیاریشه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی تر به‌به‌شداری  150نه‌خۆش له‌ماوه‌ی 17 مانگدا ئه‌نجامبدرێت.ئه‌م دامه‌زراوه‌ پزیشكیه‌ چاوه‌ڕوانی مۆڵه‌تی ئیداره‌ی خواردن و ده‌رمانی ئه‌مریكی FDA ده‌كات تا ساڵی 2021 تا بتوانێ ئه‌و ئامێره‌ به‌رهه‌م بهێنێت.


PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا


س: دۆیچه‌ ڤیلله‌ی ئه‌ڵمانی

وێنە هەواڵ
  • image04
  • تێکۆشەرانی دێرین ھەموو ئەو ھەڤاڵە خەباتگێڕانەن کە لە رەوتی خەباتی دەیان ساڵەی یەکێتی و شۆڕشی نوێدا رۆڵیان لەسەرخستنی ئەم کاروانە چل و پێنج ساڵیەدا گێڕاوە.

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • چوارتا.. رەشەبا دەیان درەختی لەڕەگ دەرهێنا

  • image04
  • .

  • image04
  • کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

  • image04
  • 19ساڵ به‌سه‌ر گیانی سپاردنی شازاد سائیب تێده‌په‌ڕێت


                                           

کەنەدا.. تەرمی ئاران بە خاك دەسپێردرێت


لەکەشوهەوایەکی باو باران و بارودۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کورۆنا دا ، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا رۆژی 28/5/2020 تەرمی ئاران تاهیر تەمەن 12 ساڵ لە گۆڕستانی لیزلی ناوچەی مارکام بەئامادەبوونی ژما...


  فینلاند..ناوەندی یەکێتیی کۆدەبێتەوە
  فرێد تەیفن: دڵخۆشم لە كوردستان گۆڕەپانێكییان بەناوكردووم
                                           

ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین


سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا پارتی بۆته‌ دوو باڵ و ئه&zwn...


  %63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌
  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
                                           

خانەقین .. بەتەنیا بەرگری لە گوندەكەیان دەكەن

لەشەوی 15-5-2020، ژمارەیەك چەكدار هەڵیانكوتایە سەر گوندی موبارەك لەباشوری شاری خانەقین، كە یەكێكە لەنزیكترین گوندەكان لەناوەندی شارەكەوەو، دوای شەڕێكی نیو سەع...


  ده‌رئه‌نجامه‌كانی وازهێنان له‌خوێندن
  كورت و پوخت لەسەر تۆمەتەكانی پارێزگاری دهۆك


کاریکاتێر