راوی كه‌متیارێكی تریش

راوی كه‌متیارێكی تریش


28/10/2019 16:29:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

‎دوێنێ له‌ پرۆسه‌یه‌كی هه‌واڵگری هاوبه‌شی هێزی ده‌لتای مارێنزی ئه‌مه‌ریكی‌و به‌ پاڵپشتی زانیاریی هه‌واڵگری هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌، به‌ردێكی گه‌وره‌ خرایه‌ سه‌ر ئه‌و مێژووه‌ نه‌گریسه‌ی رادیكاڵیزمی ئیسلامی به‌ سه‌ركردایه‌تی داعش ناوچه‌كه‌ی كردبووه‌ گۆمێكی گه‌وره‌ی خوێندن، به‌مه‌ش كۆتایی (ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی) سه‌رباری ئه‌وه‌ی تۆڵه‌یه‌كی به‌زه‌بری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی، هاوده‌م كۆتایی ئه‌و قۆناغه‌ مێژوویه‌شه‌ كه‌ جیهانی ئیسلامیی له‌سایه‌ی ئه‌و فۆڕمه‌ له‌ رێكخستن‌و رێكخراوی ئیسلامیی گیرۆده‌ی ببوو، به‌ڵام له‌راستیدا وه‌ك چۆن ئه‌زموونه‌كان پێمان ده‌ڵێن، سه‌ره‌تای قۆناغێكی تری ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی مۆدێلی تری تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ژێر مانشێت‌و ناونیشانی تردا.

نووسه‌رێكی دیاری عه‌ره‌ب له‌تویتێكدا پرۆسه‌ی كوشتنی سێ گه‌وره‌ تیرۆرستی جیهانی (بن لادن‌و زه‌رقاوی‌و ئه‌بوبه‌كر به‌غداد)ی له‌ژێر ناونیشانی لاشه‌ی كه‌متیاری سێهه‌م، به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ وه‌ك مۆدێل‌و چه‌شنێك له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لێكده‌داته‌وه‌، چونكه‌ بۆشی كوڕ بۆ ئه‌وه‌ی پاساوی شكۆ ده‌سته‌به‌ر بكات بن لادنی كۆتایی پێهێناو باراك ئۆباماش بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت به‌مانه‌وه‌ی خۆی بدات بۆ گه‌ڕێكی تر خاڵی كۆتایی بۆ زه‌رقاوی داناو ئه‌وه‌ ترامپیش بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ڕی داهاتووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئایكۆنی دژایه‌تی تیرۆر بمێنێته‌وه‌ دوا دیمه‌نی درامای داعش‌و به‌غدادی به‌ مۆنتاژكراوی خسته‌ بازاڕی میدیا‌و سۆشیال میدیای جیهانییه‌وه‌، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌، وه‌ك نووسه‌ره‌ عه‌ره‌به‌كه‌ ده‌ڵێت"نه‌ كه‌متیاری یه‌كه‌م كۆتایی به‌ تیرۆر هێناو نه‌ دووه‌میش ئاسۆی بۆپێكه‌وه‌ژیان هێشته‌وه‌، هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش، له‌دوای كه‌وتنی كه‌متیاری سێهه‌م، تیرۆر به‌ ئه‌سڵ‌و فه‌سڵێكی تره‌وه‌ له‌ناو ئه‌و جیهانه‌ جه‌نجاڵه‌دا خۆی به‌یانده‌كاته‌وه‌".

كۆتایی داعش ‌و به‌غدادی ئه‌گه‌ر له‌ رواڵه‌تدا به‌جه‌نگ كۆتایی هاتبێت، هیچ گومانی تێدانییه‌ كه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسته‌كانی بیركردنه‌وه‌ی ئاینیی‌و كه‌لتووریش به‌كۆتا بێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌رووی سه‌ربازییه‌وه‌ به‌هۆی دیاریكراوی جوگرافیا‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وی داعشه‌وه‌ شه‌ڕكردن له‌به‌رامبه‌ری ئاسان بووبێت، ئه‌وه‌ شه‌ڕكردنی ئاینی‌و كه‌لتووری بۆ راستكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ ئاسان نییه‌، چونكه‌ دنیابینی داعشیانه‌ چیتر گرێدراوی جوگرافیایه‌كی دیاریكراو نییه‌و زاڵبوون‌و ئیحتیواكردنی روبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆرمان ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌، ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی داعش تازه‌ی كرده‌وه‌، ئه‌و كه‌لتوره‌ی به‌غدادی دایهێنا، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر به‌شێك له‌ جه‌سته‌ی جیهانی ئیسلامیی وه‌ك كه‌لتوورو فه‌رهه‌نگ ماونه‌ته‌وه‌و رێكاره‌كانی بنه‌بڕكردنی چیدیكه‌ پێویستی به‌ چه‌ك‌و جبه‌خانه‌ نییه‌، به‌ڵكو پێویستی به‌ دیموكراسی‌و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ‌و چاكسازی ئابووری‌و گۆڕینی سیسته‌م‌و پرۆگرامه‌كانی خوێندن‌و ده‌رفه‌ت به‌خشینه‌ به‌و روخساره‌ میانڕه‌وه‌ ئاینیانه‌ی كه‌ له‌رێگه‌ی چاكسازی ئاینییه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و چه‌مكه‌ باوانه‌ی داعش په‌نایان بۆ ده‌برد راستی بكه‌نه‌وه‌، ململانێكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌رزه‌ له‌بیركردنه‌وه‌و دنیابینییه‌، به‌وه‌ دێته‌دی كه‌ شاشه‌ی تیڤییه‌كان له‌و به‌رنامه‌و دراماو پرۆگرامانه‌ پاك بكه‌نه‌وه‌، كه‌ مرۆڤ بۆ توندوتیژی‌و په‌ڕگیری هانده‌دات، چونكه‌ ئه‌و ده‌مه‌ تیرۆریزمی ئاینیی گه‌شه‌ده‌كات، كه‌ توندوتیژی ببێته‌ كه‌لتوور، ببێته‌ نه‌ریت‌و خه‌ڵك له‌سه‌ر ئاسته‌ جیاوازه‌كانی دیكه‌ په‌یڕه‌وی بكات، به‌و پێودانگه‌ش مردنی كه‌متیاره‌كان به‌ته‌نها مردنێكی فیزیكی نابێت، به‌ڵكو مه‌رگی ته‌رزێك له‌دنیابینی په‌ڕگیریش ده‌بێت، كه‌ هه‌موو دنیا لێی تۆقیووه‌و كوردیش باجه‌كه‌ی ده‌دات.

‎PUKmedia  ئاری عومه‌ر

وێنە هەواڵ
  • image04
  • فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا شیلادزێ و دەوروبەری بۆمب باران دەكەن

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان

  • image04
  • كەركوك.. ژنەكە توشبوی كۆرۆنایەو منداڵە تازە لەدایكبوەكەی كۆرۆنای نیە

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی

  • image04
  • فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانی گوندی كونه‌ماسی كرد له‌ شارباژێڕ

  • image04
  • وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كۆده‌بێته‌وه‌

  • image04
  • .

  • image04
  • هونەرمەند عەتا چاوشین بە كۆرۆنا گيانی لەدەستدا


                                           

خالید شوانی: هه‌نگاوی باشمان بڕیوه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد


ناوه‌ندی فه‌ره‌نسا، له‌ڕێی سكایبه‌وه‌ سیمینارێك بۆ وه‌زیری حكومه‌ت بۆ كاروباری هه‌رێم و به‌غداد ڕێك ده‌خات.

رۆژی ش...


  هۆڵەندا.. مەراسیمی بەخاكسپاردنی خاتوو بەناز بەڕێوەدەچێت
  دانیمارك.. دژی له‌شكركێشی توركیا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
                                           

فیلمێك به‌شوێن هیوادا ده‌گه‌ڕێت


كه‌یوان كه‌ریمی له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ گۆڤاری گرینگی ڤڕایتی: فیلمه‌كه‌ی من به‌شوێن هیوادا ده‌گه‌ڕێت

سینه‌ماكاری كورد "كه&zwnj...


  لەتیف شێخ عومەر: یەكێك لە ماناكانی نوێبوونەوە گەڕانـەوەیە بۆ باوەڕە نەگۆڕەكانی یەكێتی
  ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین
                                           

سەفەری هات و نەهات لە هەکاری

یادی 42 ساڵەی بە غەدر شەهیدکردنی عەلی عەسکەری و حسێن بابەشێخ و دکتۆر خالید

شۆڕشی نوێی ی.ن.ک ل...


  دسنورێ‌ ناحیا شێلادزێ دا 47 وه‌ڵاتیێن سڤیل ژلایێ‌ فڕۆكه‌ و سوپایێ‌ توركیا ڤه‌ هاتینه‌ شه‌هیدكرن
  لە فلكەی‌ زەعیمی‌ هەولێر، كوا سەرداری‌ سەعید سۆفی‌؟


کاریکاتێر