riklam

چۆن ئه‌زانی؟

بابەتی گۆڕاو 03:53 PM - 2019-10-28
.

.

چۆن ئه‌زانی؟

-ئه‌زانی ئه‌و عاله‌مه‌ ناهه‌قیان نی یه‌ واشێت و شه‌یدای بوون؟
+هی كێ؟
-پاره‌
***
-ژنی كورد زۆر گوناحه‌ سه‌له‌فی دژێتی.
+ئه‌ی كێ دیفاعی لێ ئه‌كات؟
-كۆمه‌ڵێ مێباز
***
-شانسیش عه‌جایه‌به‌ ها
+چۆن یه‌عنی؟
-ئه‌وه‌تا چین پاندای هه‌یه‌ و ئێمه‌ ئه‌م مه‌سئولانه‌
***
-له‌ مناڵی یه‌وه‌ ئازارمان ئه‌دات
+خه‌ته‌نه‌؟
-نه‌خێر حوكمه‌ت
***
-ئاخ خۆزگه‌ بمتوانیایه‌ كاتمی لێ ببه‌ستم
+له‌ موه‌لیده‌كه‌ی گه‌ڕه‌ك؟
-ئه‌ی قابیله‌ له‌ گۆرانیبێژه‌كانی ئێستا؟
***
-ئه‌و مناڵه‌ هارانه‌ی بۆچی هێناوه‌ بۆ قاعه‌كه‌؟
+حه‌تمه‌ن حیكمه‌تێكی تیایه‌
-ئا... ئه‌زانم... ئه‌یه‌وێ سووده‌كانی حه‌بی مه‌نعمان بیربخاته‌وه‌.
***
-وڵاته‌كه‌مان كۆمپلیت له‌سه‌ر نه‌وته‌
+ئه‌ی خۆمان؟
-خۆمان له‌سه‌ر پۆپه‌ی چاوی مه‌سئوله‌كانین
***
- به‌ینی خۆمان بێت كاك یاسینیش عاره‌قخۆرێكی ئه‌سڵه‌ به‌س قسه‌ ناكات
+چۆن ئه‌زانی؟
-هه‌موو ئێواره‌یه‌ك عه‌لاگه‌یه‌ك باڵی پێیه‌
***
-به‌ ملی شكاوم موشكیله‌كه‌م لای هاوڕێكه‌م باس كرد
+ئێ قه‌یچێكه‌؟
-چۆن قه‌یچێكه‌؟! بوو به‌ دوو موشكیله‌
***
-من پێم وایه‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی لوبنان شتێ به‌ شتێ ئه‌كات
+چۆن ئه‌زانی؟
-چونكه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی تیانی یه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket