riklam

هونەرمەندان بەكاریكاتێر پشتگیری رۆژئاوا دەكەن

ئەدەب وهونەر 01:23 PM - 2019-10-28
.

.

لە رۆژانی 27 و 28 ی ئەم مانگە، لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتیمانی لە سلێمانی، پێشانگایەكی هاوبەشی كاریكاتێریی بەناونیشانی (هەموومان ڕۆژئاڤاین) بۆ هونەرمەندانی كوردستان و چەند هونەرمەندێكی وڵاتانی دەرەوە كرایەوە.

 پێشانگاكە لەلایەن ناوەندی 7 رەنگەی هونەری بە سەرپەرشتی بەختیار سەعید و بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری سلێمانی رێكخرا، یەكێك لە بەشداربووانی ئەم پێشانگا هاوبەشە هونەرمەندی شێوەكار و كاریكاتێریست (هەندرێن خۆشناو) بوو.

لە بارەی ئەم چالاكیەوە هونەرمەندی كاریكاتێریست هەندرێن خۆشناو بۆمان دوا و وتی: (63) هونەرمەند لە باشوری كوردستان و (21) وڵاتانی جیهانەوە، بە (84) تابلۆی كارتۆنی بەشداریان لەم پێشانگایەدا كردووە، منیش بە (4) كاریكاتێر بەشداریم كرد، لەدەرەوەش هونەرمەندانی كاریكاتێریست ئەم كردەوە نامرۆڤانەی لەشكركێشی توركیا و داگیركاری و كوشتن و سوتاندنی خەڵكی سڤیل بە چەكی فۆسفۆری شەرمەزاردەكەن، و كارەكانیان لە دەزگاكانی راگەیاندن بڵاودەكەنەوە، بە هونەرەكەیان پشتگیری لە خەڵكی كوردستان و مافە رەواكانیان دەكەن.

هەروەها هەندرێن خۆشناو وتی: بەداخەوە ئێمەی هونەرمەندانی سڤیل بەرانبەر بە دەسەڵاتدارانی ناوچەكە و كردەوە دوژمنكاریانە بەردەوامەكانیان بەرانبەر بە كورد و كوردستان، هیچ چەكێكمان بەدەستەوە نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەیان لە چەكی هونەر زیاتر، ئێمەش بۆ وەدەرخستنی ناڕەزایەتیمان و گەیاندنی دەنگی خۆمان بە جیهاندا، بە كاریكاتێر دژی لەشكركێشی توركیا بۆسەر خاكی كوردستان دەوەستینەوە، ساڵی پاریش پێشانگایەكمان كردەوە دژی داگیركردنی عەفرین و دەربەدەركردنی خەڵكەكەی و گۆڕینی دیمۆگرافیای شار و ناوچەكە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە، ئەمساڵیش بەهەمان شێوە دژی ئەو داگیركارییە تازانەی توركیا و پیلانی وڵاتانی زلهێز دژ بە كورد، ئەم پێشانگایەمان كردەوە.

PUKmedia محەمەد بەرزنجی – هەولێر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket