riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سول: مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:19 AM - 2019-10-28
.

.

به‌بۆنه‌ی كوژرانی ئه‌بوبكر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ كرد  و ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای كوژرانی به‌غدادی، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه‌. 

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

كوشتن و له‌ناوبردنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره‌ بۆ گه‌لی كوردستان، ئه‌و گه‌له‌ی به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو دنیاو به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان شه‌ڕی دڕنده‌ترین ڕێكخراوی تیرۆریستی جیهانی كردو سه‌دان ڕۆڵه‌ی قاره‌مان و گیانفیدامان بوونه‌ قوربانی دڕندایه‌تییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌ و دواجار ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان و ئازادیخوازانی دنیا سه‌ركه‌وت و كۆتایی ڕه‌ش و تاریكیش بۆ تیرۆرستان و تاریكپه‌رستانه‌.

وێڕای ده‌ستخۆشیمان له‌ هاوپه‌یمانان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ پێویسته‌ بازنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرو له‌ناوبردنی بیری توندڕه‌وی یه‌كجاره‌كی فراوانتر بكرێ و هه‌وڵی زیاتر بخرێته‌گه‌ڕ بۆ كۆتایی هێنان به‌تیرۆرستان و پاراستنی جیهان له‌ پیلانگێڕییه‌كانیان، ئێستاش مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه‌.


‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket