riklam

بافڵ تاڵەبانی و كونسوڵی ئەمریكا دواپێشهاتەكان تاوتوێدەكەن

ی.ن.ک‌‌ 03:04 PM - 2019-10-27
.

.

بافڵ تاڵەبانی و ستیڤ فەیگن  كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە ھەرێم  پرسی سیاسی و ئەمنی و دواین پێشھاتەكان لەسەر ئاستی ھەرێم و عیراق و ناوچەكە لە دەباشان تاوتوێكرد.

لەدیدارێكدا  بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ھەستیاری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانكارییەكان و ئەرك و بەرپرسیارێتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەم ھەلومەرجەدا.

بافڵ تاڵەبانی خوێندنەوەی بۆ ھاوكێشەكان و ھەلومەرجی سیاسی گۆڕاوی ناوچەكە كرد و سیاسەتی یەكێتیی بۆ كۆی پرسەكان خستەڕوو ، لەو روانگەیەوە تەئكیدی لەیەكخستنەوەی ماڵی كوردو یەكڕیزی نیشتمانی كردەوە  لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی ھەرێم .


PUKmedia  تایبەت

 

656556.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket